كۆشكی سپی رای گه‌یاند، دۆناڵد تره‌مپ باڵوێزى نوێى له رووسیا دیارى كرد كه "جان هه‌نتسمان" بۆ ئه‌و پۆسته دیارى كراوه و پێشتر له ئیداره‌ى ئۆباما نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا بووه له چین.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م19ى ته‌مووز، "
ده‌نگى ئه‌مه‌ریكا" بڵاوى كرده‌وه كه جان هه‌نتسمان هه‌ڵبژێردراوه بۆ باڵوێوزى ئه‌مه‌ریكا له رووسیا و ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ش پێویستی به په‌سه‌ند كردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هه‌یه و به‌هۆی ئه‌وه‌ى كه گوایه رووسیا ده‌ستی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا وه‌ردابێت هه‌موو چاوه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته‌ن.
ئێسته تره‌مپ له ژێر وردبینیدایه له لایه‌ن كۆنگرێس و لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی تایبه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به ده‌ستێوه‌ردانه‌كه‌ی رووسیا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا و هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی كه رووسیا پێوه‌ندی هه‌بووبێت به كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنه‌كانی تره‌مپه‌وه له كاتێكدا تره‌مپ هه‌موو ئه‌وانه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
ئیداره‌ى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا ئه‌مساڵ دوابه‌داوى هه‌ڵبژاردنى ده‌ست به‌كار بوو، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا دیموكراته‌كان له ئه‌مه‌ریكا بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌یان كرد كه تره‌مپ به هۆی ده‌ستوه‌ردانه‌كانی رووسیا له هه‌ڵبژاردنه‌كان و كاریگه‌ری بۆسه‌ر ده‌نگدانه‌كان سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر هێلاری كلنتنی كاندیدی دیموكراته‌كان به‌ده‌ست هێناوه.