وەزارەتی پێشمەرگە رزگاركردنی چەند پێشمەرگەیەكی دیل پشتڕاست ناكاتەوە

:: AM:11:28:20/07/2017 ‌

دەنگۆی ئەوە هەیە ژمارەیەك پێشمەرگەی دیلی دەستی داعش رزگار كرابن و وەزارەتی پێشمەرگەش رەتی دەكاتەوە.

لیوا سالار جەباری جێگری سوپاسالاری ھێزی پێشمەرگە لە وەزارەتی پێشمەرگە بۆ "وشە" دەڵێت، تا ئێستە ھیچ شتێكی فەرمی نییە لەسەر رزگاركردنی چوار پێشمەرگەی دیلی دەستی داعش و ئەوەی دەگوترێت تەنیا دەنگۆیە.

قسە لەوە دەكرێت كە شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی ئەو پرسە سەردانی مووسڵی كردووە و لیوا سالاریش دەڵێت، "ئێمە خەڵكی تایبەتیی خۆمان لە مووسڵ ھەیە و چاودێری ئەو كارانە دەكات، جگە لەوە لیژنەی تایبەتیش ھەیە و هیچی فەرمییان پێ رانەگەیاندووین و ناتوانین ئەمە پشتڕاست بكەینەوە كە دەگوترێت."

جێگەی باسە لە دوێنێوە لە راگەیاندنەكان باسی رزگاركردنی چوار پێشمەرگەی دیلی دەستی داعش دكرێ، بەڵام تا ئێستە لە لایەن وەزارەتی پێشمەرگە پشتڕاست نەكراوەتەوە..

هەولێر/بڵند ئیبراھیم




وشە - سلێمان تاشان