لیستێكی نوێی مووچە بڵاو دەكرێتەوە

:: PM:04:33:21/07/2017 ‌

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكووومەتی هەرێمی كوردستان، لیستێكی نوێی مووچە بڵاو دەكاتەوە ئامادەكاری تەواویش كراوە بۆ ڕاگەیاندنی لیستی مووچەی فەرمانبەران، لەئێستەدا تەنها مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە بڵاو كراوەتەوە.

ئەمڕۆ هەینی 21ـی تەمووز، بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست "وشە" كەوتووە تیایدا هاتووە، سەرەتای ئەم هەفتەیە لیستێكی بەرفراوانی مووچە ڕادەگەیەندرێت و لەئێستەدا سەرجەم ئامادەكارییەكان تەواو بووە.

هەفتەی ڕابردووش سەفین دزەیی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەماڵپەڕی حكوومەتی ڕاگەیاندبوو، بەهۆی بوونی كێشەیەك لە گواستنەوەی پارە لە بانكەكان بۆ هەرێمی كوردستان مووچە دواكەوتووە.

ماوەی پێنج مانگە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەكاتی خۆی لیستی مووچەی بڵاو دەكردەوە، بەڵام ماوەی 21 ڕۆژ تێەپەڕ دەبێت تاوەكو ئێستە تەنها مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش كراوە.



وشە - رامیار جەواد