ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر كۆ دەبێتەوە

:: PM:06:31:18/09/2017 ‌
سبەی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر كۆ دەبێتەوە و پرسی ڕیفراندۆم لە هەرێمی كوردستان تاوتوێ‌ دەكات.

ئەمڕۆ دووشەم 18ی ئەیلوول، بەپێی ڕاگەیەنراوێكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، سبەی ئەنجوومەنەكە كۆ دەبێتەوە و كۆبوونەوەكەیش دوو تەوەری سەرەكی لە خۆ دەگرێت.

بەپێی ناوەڕۆكی ڕاگەیەنراوەكە، سبەی لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، دەنگ دەدرێت بۆ سەربەخۆی كوردستان و پاڵپشتی "بەڵێ‌" بە هەموو پێكهاتەكانی نێو ئەنجوومەنەوە.

 هاوكات تەوەرێكی تری دانیشتنەكە تایبەت دەبێت بە پاڵپشتیكردنی كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان لە ڕۆژی 15ی ئەیلوول دوای ڕێككەوتنی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان.

بەپێی پەيڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دەبێت دوو هەفتە جارێك كۆبوونەوە ئەنجام بدرێت و كۆبوونەوەكانیش تەرخان بكرێت بۆ گەرمترین پرس, كە پێوەندی بە ژیانی هاووڵاتییانەوە هەبێت.





وشە - سه‌رخێڵ هاشم