كەشوهەوای كوردستان لە 48 سەعاتی داهاتوودا

:: AM:10:38:19/09/2017 ‌


 

بەهۆی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی وەرزی گەرمی ساڵانە، ئەمڕۆ پێنجشەم ئاسمانی هەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەوری جیاجیا.

 

لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرمی ٤١ و نزمترینی ٢٧ دەبێت لە سلێمانی پلەكانی گەرمی لە نێوان ٤١ و ٢٤، لە دهۆك لە نێوان ٤٠ و ٢٥ و لە كەركووكیش لە نێوان ٤٤ و ٢٧ دەبێت.

 

بۆ سبەی چوارشەمیش بەرزترین پلەی گەرمی ٤١ و نزمترینی ٢٦ دەبێت. پلەی گەرمی لە نێوان ٤٠ و ٢٥، لە دهۆك لە نێوان ٤١ و ٢٥ و لە كەركووكیش لە نێوان ٤٣ و ٢٧ دەبێت.

 







وشە - سلێمان تاشان