له كاتێكدا ماوه‌ی یاسایی كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ته‌نیا دوو رۆژى ماوه، سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان فراكسیۆنكان ده‌خاته به‌رده‌م بژارده‌ى درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى كۆمسیۆن یان ده‌نگدان به‌و كه‌سایه‌تییانه‌ى لیژنه‌ى شاره‌زایان ده‌ستنیشان كردووه. په‌رله‌مانتارێكى كوردیش ده‌ڵێ، پێ ده‌چێ بۆ ماوه‌یه‌كى كاتى ماوه‌ى كۆمسیۆن درێژ بكرێته‌وه تا فراكسیۆنكان ده‌گه‌نه رێككه‌وتن.
بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌م 19ى ئه‌یلوول په‌رله‌مانى عێراق له‌سه‌ر پرسی كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق كۆ ببێته‌وه كه كۆمسیۆنه‌كه ته‌نیا دوو رۆژ ماوه‌ى یاسایی ماوه، به‌ڵام پێ ناچێت به‌هۆى ته‌واو نه‌بوونى رێژه‌ى یاسایی ئه‌ندامان دانیشتنه‌كه ئه‌نجام بدرێت، ئه‌مه له كاتێكدایه فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان بایكۆتى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مانیان كردووه.
ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى عێراق دوێنێ دووشه‌م له كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مان، دوو بژارده‌ى خسته ڕوو بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسی كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌وانیش یان درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ئه‌و خوله‌ى كۆمسیۆن یانیش ده‌نگدان به‌م كه‌سایه‌تییانه‌ى كه لیژنه‌ى شاره‌زایان هه‌ڵیانبژاردوون.
زانا رۆستایی ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایی و بڕیارده‌ری لیژنه‌ى شاره‌زایان بۆ ده‌ستنیشانكردنى ئه‌ندامانى خولى نوێی كۆمسیۆنی باڵاى سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له لێدوانێكى تایبه‌ت به "وشه" ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، پێ ده‌چێ ماوه‌ى ده‌سته‌ى كۆمسیۆنى ئێسته بۆ ماوه‌یه‌ك درێژ بكرێته‌وه تا فراكسیۆنه‌كان له‌سه‌رى ده‌گه‌نه رێككه‌وتن.
ئاشكرای كرد كه پێ ناچێت كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان ئه‌نجام بدرێت به‌هۆى ته‌واو نه‌بوونى رێژه‌ی یاسایی ئه‌ندامان. گوتى "ره‌نگه سبه‌ى چوارشه‌م، په‌رله‌مان كۆ ببێته‌وه و ماوه‌ى مانگێك ته‌مه‌نى كۆمسیۆن درێژ بكاته‌وه تا ئه‌و كاته‌ى فراكسیۆنه‌كان ده‌گه‌نه رێككه‌وتن".
لیژنه‌ى شاره‌زا له ماوه‌ى سێ مانگی رابردووى كاركردنیدا، له دوو هه‌فته‌ى رابردوودا له‌ناو هه‌زار و 200 سی ڤی و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كاندیده‌كان بۆ خولى نوێی كۆمسیۆنى باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، به چه‌ند قۆناغێك گه‌یشتنه ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنی نۆ ئه‌ندام.
هه‌ڵبژاردنى ئه‌و نۆ ئه‌ندامه له‌لایه‌ن لیژنه‌ى شاره‌زایان ره‌خنه‌ى توندی لێ گیرا به‌وه‌ى فراكسیۆنه گه‌وره‌كانى په‌رله‌مان به رێككه‌وتن له نێوان خۆیاندا كاندیده‌كانى خۆیان سه‌رخستووه و دژى ئه‌وانه وه‌ستاونه‌ته‌وه كه بێ لایه‌ن و شاره‌زان.
به‌گوێره‌ى كارنامه‌ى دانیشتنى ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى عێراق، ئه‌گه‌ر رێژه‌ى یاسایی ئه‌ندامان ته‌واو بێت، ئه‌وا پێش دانیشتنى په‌رله‌مان لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه رێك ده‌كه‌ون كه یان تاك به تاكی ئه‌و نۆ كاندیده ده‌نگیان پێ بدرێت، یانیش هه‌ر هه‌موویان به‌یه‌ك پاكێج ده‌نگیان پێ بدرێت.
ره‌سووڵ ئه‌بو حه‌سنه په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنى ده‌وڵه‌تى یاسا ده‌ڵێ زۆرێك له فراكسیۆنكان تێبینی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر ناوه‌كانى ده‌ستنیشانكراوی لیژنه‌ى شاره‌زایان هه‌یه.
ده‌ستنیشانكردنى كاندید بۆ خولى نوێى كاره‌كانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، له كاتێكدایه له دانیشتنى دوێنێ دووشه‌م له‌سه‌ر خستنه‌ڕووی هه‌مواری یاسای كۆمسیۆن شه‌ڕ له نێوان هه‌ردوو په‌رله‌مانتار فارس ئه‌لفارس و محه‌مه‌د كه‌ربولی رووی دا.
به‌گوێره‌ى پڕۆژه هه‌مواره‌كه‌ى لیژنه‌ى یاسایی، ژماره‌ى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى كۆمسیۆن له نۆ ئه‌ندام ده‌كرێته 11 ئه‌ندام كه دوو ئه‌ندامه زیادكراوه‌كه بۆ پێكهاته‌ى توركمان و كریستیانه‌كان ده‌بێت، جگه له‌مه ئه‌و ماده‌یه له یاسایه‌كه لا ده‌برێت كه مافى داوه به په‌رله‌مان ئه‌ندامانی ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نه‌كه هه‌ڵبژێرێت، هه‌ردوو پێشنیازی هه‌مواری یاسایه‌كه‌ش ده‌نگی له‌سه‌ر درا.
جێی بیرخستنه‌وه‌یه كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، سبه‌ى چوارشه‌م 20ى ئه‌یلوول به فه‌رمى ماوه‌ى یاسایی ته‌واو ده‌بێت، له ئه‌گه‌ری نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتنى فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق، ئه‌وا كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌چێته بۆشایی یاسایی.