به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م حه‌یده‌ر عه‌بادی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به فه‌رمی ده‌ست پێ كردنی هه‌ڵمه‌تی ڕزگاركردنه‌وه‌ی شارۆكه‌ی حه‌ویجه‌ی باشووری ڕۆژئاوای كه‌ركووكی ڕاگه‌یاند.
عه‌بادی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی داوه، له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای ڕۆژێكی نوێی، ده‌ست پێ كردنی هه‌ڵمه‌تی یه‌كه‌می كرده‌وه‌گه‌لی ڕزگاركردنه‌وه‌ی حه‌ویجه ڕاده‌گه‌یه‌نین و به‌ڵێن ده‌ده‌ین ته‌واوی خاكی وڵاته‌كه‌مان له تیرۆریستانی داعش پاك بكه‌ینه‌وه و تووشی شكستی گه‌وره‌یان بكه‌ین.
ئاماژه‌ی داوه، هێزه پاڵه‌وانه‌كانمان به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه به خێرایی له یه‌ك كاته‌وه به‌ره‌و حه‌ویجه ده‌ڕۆن و سه‌ركه‌وتن له دوای سه‌ركه‌وتن تۆمار ده‌كه‌ن، به پشتیوانی خوا سه‌ركه‌وتنه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن.
ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو هه‌فته‌یه به‌رده‌وام هێز و چه‌كی قورس له‌لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقه‌وه ده‌گه‌یه‌نرێته ده‌وروبه‌ری شارۆكه‌ی حه‌ویجه و ئه‌مڕۆیش هه‌ڵمه‌تی یه‌كه‌می ڕاوه‌دوونانی تیرۆریستان و ڕزگاركردنه‌وه‌ی ده‌وروبه‌ری حه‌ویجه ده‌ستی پێ كرد.
حه‌ویجه یه‌كێكه له شارۆكه‌كانی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووك و ده‌كه‌وێته نزیكه‌ی 60 كیلۆمه‌تر باشووری ڕۆژئاوای شاره‌كه و زۆرینه‌ی دانیشتووانی عه‌ره‌بی سوننه‌ن، له 2014 دوای هاتنی تیرۆریستانی داعش بۆ عێراق و گرتنی مووسڵ و هه‌ڵاتنی سوپای عێراق، ئه‌و شارۆكهیهش كه‌وته ده‌ست تیرۆریستانی داعش و تا ئێسته‌ش له ژێر كۆنتڕۆڵی تیرۆریستان دایه و پێشبینی ده‌كرێ نزیكه‌ی سێ هه‌زار چه‌كداری سه‌ر به داعش له نێو حه‌ویجه بوونیان هه‌بێ، هه‌ڵمه‌تی ڕزگاركردنه‌وه‌ی شارۆكه‌كه‌یش به به‌شداری سوپا و پۆلیسی فیدرالی و دژه تیرۆر و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و پێشمه‌رگه ده‌ستی پێ كرد.