ئه‌مشه‌و یه‌كێتی و قاسم سوله‌یمانی و میلیشیاكان له كه‌ركووك كۆ ده‌بنه‌وه
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان بڕیاره ئه‌مشه‌و دوای ته‌واوبوونی پیلانه‌كه‌ی میلیشیاكان و یه‌كێتی و قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی سوپای پاسدارانی ئێران، كۆ ده‌بنه‌وه و بڕیار له‌سه‌ر دروستكردنی به‌ڕێوه‌بردنی هاوبه‌شی شاره‌كه ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش له‌كاتێكدایه تاكه هێزی چه‌كدار له‌ناو كه‌ركووك بێ هێزه‌كانی عێراق ده‌بن.
"وشه" پێوه‌ندی به چه‌ندان به‌رپرسه‌وه كرد و دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، كه ئه‌مشه‌و بڕیاره قاسم سوله‌یمانی و شاندی یه‌كێتی و میلیشیاكان له سه‌ربازگه‌ی كه‌ی وه‌نی كه‌ركووك كۆ ببنه‌وه و تاوتوێ جێبه‌جێكردنی پیلانی ئه‌مڕۆیان بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی كه‌ركووك ده‌كه‌ن و دواتریش باس له چۆنیه‌تیی به‌ڕێوبردنی شاری كه‌ركووك ده‌كه‌ن.
هاوكات پێشتر شاخه‌وان عه‌بدوڵا په‌رله‌مانتاری كورد له به‌غدا بۆ میدیاكان ئاشكرای كرد، زانیارییه‌كی له‌وشێوه‌یه بوونی هه‌یه كه ئه‌وان ئه‌مشه‌و له سه‌ربازگه‌ی كه‌ی وه‌ن كۆ ده‌بنه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "وشه" به‌شێكی یه‌كێتی كه ئه‌مڕۆ ناپاكیان له خه‌ڵكی كه‌ركووك و كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرد، بۆ ئه‌وه‌ی له به‌ڕێوه‌بردنی هاوبه‌شی شاره‌كه پشكیان هه‌بێ چاوساغی میلیشیاكان و سوپای پاسدارانیان كردووه، تا به زووترین كات شوێنه گرنگه‌كانی كه‌ركووك كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.
خه‌ڵكی كه‌ركووك له میدیاكان و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه به توندی دژی ئه‌و به‌رپرسه ناپاكانه‌ی یه‌كێتی هاتوونه‌ته ده‌نگ و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌و به‌شه‌ی یه‌كێتی ئه‌وان و شاره‌كه‌ی فرۆشتووه، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، كه به‌شێكی یه‌كێتی ناپاكیان له نیشتمان كردووه و كۆسره‌ت ڕه‌سوڵیان ته‌نیا جێهێشتووه.
وشە -
باز ئه‌حمه‌د