منداڵێكی مه‌كسیكی له كاتی له‌دایكبوونیه‌وه تووشی حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ن بووه، خه‌ریكه له‌م ته‌مه‌نه بچووكه‌یه‌وه به‌ره‌و مردنی ده‌بات، چاره‌سه‌ریشی زۆر گرانه.
لویس مانویل گۆنراڵیس منداڵێكی مه‌كسیكییه و ته‌مه‌نی ته‌نیا 10 مانگه، كه‌چی كێشی گه‌یشتووه‌ته 28 كیلۆگرام و به‌ره‌و زیادبوونیش ده‌چێت، پزیشكانیش ئه‌م حاڵه‌ته‌ی منداڵه‌كه به خراپترین دۆخی قه‌ڵه‌وی و مه‌ترسیدارترین قه‌ڵه‌وی بۆ ئه‌و ته‌مه‌نه داده‌نێن.
له كاته‌وه‌ی له‌دایك بووه، ئه‌م منداڵه بووه‌ته جێی باسی میدیاكان، هه‌ر له سه‌ره‌تای له‌دایك بوونیه‌وه كێشی سێ كیلۆ و نیو بوو، دواتر كه گه‌یشته دوو مانگ بوو به 10 كیلۆ و ئێسته‌ش 28 كیلۆیه و به‌رده‌وامیش زیاتر ده‌بێت، سه‌ره‌تا ئه‌م حاڵه‌ته به شتێكی ئاسایی له چاوی خه‌ڵك و خێزانه‌كه‌یدا ده‌بینرا، به‌ڵام ئێسته بۆیان ده‌ركه‌وتووه ئه‌م منداڵه تووشی نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌نی مه‌ترسیدار بووه.
لویس له خێزانێكی هه‌ژار له‌دایك بووه، پزیشكه‌كان به باوكی ئه‌م منداڵه‌یان گوتووه كه تووشی نه‌خۆشیی كۆكردنه‌وه‌ی چه‌وری له جگه‌ر و ده‌وروبه‌ری دڵ هه‌روه‌ها هه‌وكردنی چه‌وری له سییه‌كان بووه، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت ده‌رزی هۆڕمۆنه‌كانی لێ بدرێت كه نرخه‌كه‌ی 500 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه، به‌ڵام مووچه‌ی مانگانه‌ی ئه‌م خێزانه ته‌نیا 200 دۆلاره.
هه‌موو ئه‌م شتانه‌ش ئه‌و كاته دروست بوون كه له سكی دایكی‌دا بووه، دایكی تووشی ڕژێنی ده‌ره‌قی بووه و هۆڕمۆنه‌كانی به پێی پێویست نه‌بوون و منداڵه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه‌ی لێ هاتووه.