جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌وه، به‌ره‌و وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێ كرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م، كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له نه‌خۆشخانه‌ی فاڕووق له شاری سلێمانی هێنرایه ده‌ره‌وه و له ڕێی توركیاوه به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌كی پێشكه‌وتووی ئه‌ڵمانیا برا.
هه‌فته‌ی ڕابردوو، دوای كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی باری ته‌ندروستیی كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ تێك چوو، بۆیه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا، به‌ڵام وه‌ك عه‌باس فه‌تاح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فڕاكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، دوای چه‌ند ڕۆژێك دۆخی ته‌ندروستیی جێگیر بووه و نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه و هاتووه‌ته‌وه هۆش خۆی و قسه‌شی كردووه.
پێشتریش ڕێكه‌وت حه‌مه‌ڕه‌شید وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای گه‌یاند، كاری پێویست كراوه و له‌ژێر چاودێری پزیشكییه و باری ته‌ندروستی به‌ره‌و باشی ده‌چێت، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی سه‌ركه‌وتوو بووه.
وه‌زیری ته‌ندروستی له‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌كه‌ی گوتی، گیرانی بۆڕییه‌كانی ڕیخۆڵه و هه‌ندێك له‌و ڕیخۆڵانه و نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ كراوه له ماوه‌ی 72 سه‌عات له‌ژێر چاودێری چڕ ده‌بێت.