پزیشكانی ئه‌مه‌ریكا ڕای ده‌گه‌یه‌نن، شه‌ربه‌تی میوه ئه‌گه‌ر 100% سرووشتیش بێت، وه‌ك به‌شێك له سیسته‌می خۆراكی منداڵ ڕۆڵی نابێت.
زۆر جار باس ده‌كرێ، منداڵ شه‌ربه‌تی میوه بخۆنه‌وه تا ڤیتامین C زیاد بكرێ، چونکە بەشیکی گرنگی پێداویستیی مرۆڤە، به‌ڵام وه‌ك سه‌نته‌ری خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكی (FDA) نابێ هیچ شتێكی له‌گه‌ڵ تێكه‌ڵ بكرێ.
به‌ڵام ئه‌كادیمیای ئه‌مه‌ریكی بۆ پزیشكی منداڵ (AAP) ئاماژه به‌وه ده‌كات، ده‌بێ منداڵان كه‌متر شه‌ربه‌ت بخۆنه‌وه، چونكه به به‌راورد به سووده‌كانی، زیانی زۆرتره. ته‌نانه‌ت ئه‌و سه‌نته‌ره ئاماژه به‌وه ده‌كات، منداڵی خوار ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵی، نابێ هیچ جۆره شه‌ربه‌تێكی بدرێتێ و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، شه‌ره‌بتی میوه هه‌رگیز سووده خۆراكییه‌كانی له میوه‌ی ڕاسته‌وخۆدا هه‌یه به مرۆڤی ناگه‌یه‌نن، هیچ گرنگییه‌كی بۆ ته‌ندروستیی منداڵ نییه.
ئه‌و ئه‌كادیمیایه ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو، زۆر خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌ت ده‌بێته هۆی سكچوون و به‌دخۆراكی و دانه‌كانی كلۆر ده‌كه‌ن.
ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له نێوان حه‌وت بۆ 18 ساڵه، نابێ ڕۆژانه له یه‌ك كوپ شه‌ربه‌ت زیاتر بخۆنه‌وه، ئه‌كادیمیای AAP وا ده‌ڵێ و جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه، پێویسته منداڵان پابه‌ندی خواردنێكی ته‌ندروست بكرێن.
سه‌رچاوه/ ده‌یلی میدیكاڵ ئینفۆ