کچێکی عێراقی بە ناوی (سارا عەیدان)، کە خەڵکی بابل بوو بۆ ساڵی 2017 بە شاجوانی گەردوونی هەڵبژێردرا، وێنەیەکی بە جلی دەریاوە بڵاو دەبێتەوە و دەبێتە جێی ڕەخنەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى عێراق زۆرینه‌یان به‌هۆى بیرى تائیفییه‌وه له شیعه‌وه نزیكن و سه‌ر به بیر و هزرى ئێرانن، به تووندى دژى ئه‌و ده‌ركه‌وتنه‌ى شاجوانى عێراقن به جلى سه‌رده‌ریاوه، چونكه ئه‌مه یه‌كه‌مجاره له مێژووى عێراق كچێكى عه‌ره‌ب به‌و جله‌وه ده‌ركه‌وێت.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه عێراق پاش 40 ساڵ جارێکی تر لە ئـاھەنگی کێبڕکێیدا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى عێراق، شاجوانی گەردوونی عیراق (سارا عەیدان)، بە شاجوانی گەردوونی عیراق هەڵبژردرا، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى ساراى شاجوان به‌شدارى له‌و ئاهه‌نگه ده‌كات.
سارە تەمەنی ٢٧ ساڵە و لە بەغدا ژیاوە، دایک و باوکی بە ڕەچەڵەك خەڵکی حلەن لە بابل، سارە گۆرانیبێژ و تێكست نووسى گۆرانییە و خاوەنی بڕوانامەی هونەری نمایشکردنە.
لە یه‌كی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ دا و لە ئاهەنگێکی تایبەتیدا لە بارەگه‌ی ڕێکخراوی شاجوانی عێراق لە بەغداد بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی شاجوانی گەردوون، سارە عیدان هەڵبژێردرا، پاش ئەوەی شاجوانی پێشووی عێراق نازناوەکەی لێ سەندرایەوە. سارە عیدان تاجی شاجوانی گەردوون عێراقی خرایەسەر لەلایەن شەیما قاسم شاجوانی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٥ - ٢٠١٦.
پاش داگیرکردنی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ دا، سارە لەگەڵ هێزەکانی ئەمه‌ریکادا کاری کردووە لە بەغدا، ساڵی ٢٠٠٩ و لە ڕێگه‌ی ئەوەوە هەلی بۆ ڕەخساوە تا گەشت بۆ ئه‌و وڵاته بکات، و لەوێش لە ساڵی ڕابردوودا نازناوی شاجوانی عێراقی وەرگرتووە لە ئه‌مه‌ریكا.
عێراق کۆتاجار ساڵی ١٩٧٢ بوو کە بەشدار بووە لەم پێشبڕکێیەدا، و سارە پاش ٤٠ ساڵ وەك یەکەم ئافرەتی عێراقی بەشداری دەکات لە پێشبڕکێی هەڵبژاردنی شاجوانی گەردوون بۆ ئەمساڵ، کە وا بڕیارە لە ٢٦ی ئەم مانگەدا لەسەر شانۆی ئەکسیسی هۆلیوود لە لاس ڤیگاسی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا بەڕێوە بچێت.