خانمە ئەکتەر و گۆرانبیبێژی ناسراوی تورکیا سبیل جان، نوێترین وێنەی له واڵى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك لەگەڵ کوڕە گەورەکەی بڵاوکردەوە و شانازی پێوە دەکات.
دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ ئاهەنگی دەرچوونی (ئێنگین)، کوڕە گەورەکەی سبیل جان بوو، بەو بۆنەیەوە لە لایەن سبیل جان و کچ و کوڕە بچکۆلەکەیەوە چەند وێنەیەکیان بڵاوکردووەتەوە و پیرۆزبایی لێ دەکەن، بەڵام سبیل جان وەک دایکێک بۆى نووسیوه :"سوپاس کوڕەکەم، جێگه‌ی شانازی منیت".
ئێنگین تەمەنی 25 ساڵە و لە دوو هەفتەی ڕابردوودا تووشی گرفت بوو، چونکە لەو شوقەیەی لێی دەژی کە نرخەکەی یەک ملیۆن دۆلارە، بەهۆی زۆر کۆبوونەوەی لەگەڵ هاوڕێکانی و هاتوچۆکردن و دروستکردنی دەنگەدەنگ دراوسێکانی بێزار کردبوو، هەربۆیە سکاڵایان لەسەر تۆمار کرد و ڕووبه‌ڕووى دادگا كرایه‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى قوتابى زانكۆن بابه‌ته‌كه‌یان بۆ ساڵێكى تر له دادگا داخرا.
سبیل جان یه‌كێكه له ناودارترین هونه‌رمه‌نده‌كانی توركیا و خاوه‌نی جوانییه‌كی سه‌رنجڕاكێش و ده‌نگێكی خۆشه، له هه‌مان كاتدا ئه‌كته‌رێكی ناسراوی نێو فیلم و دراماكانی توركیایه، ئه‌م خانمه له ساڵی 1970 له‌دایك بووه، دوو جار ژیانی هاوسه‌رگیری پێک هێناوە و هه‌ردوو جاره‌كه‌ش جیابووه‌ته‌وه.
سبیل جان سه‌ره‌تا وه‌ك سه‌ماكار ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه، له ته‌مه‌نی 14 ساڵیدا بۆ یه‌كه‌مجار ده‌ستی به گۆرانیگوتن كردووه، بۆ یه‌كه‌مجاریش له ساڵی 1987 یه‌كه‌م ئه‌لبوومی بڵاو كردووه‌ته‌وه، دوو جارهاوسه‌رگیری كردووه خاوه‌نی دوو كوڕ و كچێكه و تا ئێسته زیاتر له 20 ئه‌لبوومه هه‌یه وێڕای به‌شداری له چه‌ندین فیلم و دراما، كه دیارترینیان درامای "بێریڤان" بوو.
ماوه‌یه‌كه زۆرترین كات له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی ناوداری جیهانی ئیبراهیم تاتڵیسێس ده‌رده‌كه‌وێت و له میدیاكانی توركیا به خۆشه‌ویسته نوێیه‌كه‌ی ئه‌و ناوی ده‌به‌ن.