میوه‌ی لیمۆ به‌وه ناسراوه كۆمه‌ڵێك سوودی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی، له‌وانه‌یش كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشی جه‌سته و تواندنه‌وه‌ی چه‌وری، سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ش توێكڵه‌كه‌شی سوودی هه‌یه كه له خواره‌وه باسی ده‌كه‌ین.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی توێكڵی لیمۆ بڕێكی زۆر ڤیتامین "C" و ماده‌ی كالیسیۆمی تێدایه كه یارمه‌تی ئێسكی جه‌سته ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی به به‌هێزی بمێنێته‌وه، هه‌روه‌ها توێكڵی لیمۆ یارمه‌تی ئێسكی شكاو ده‌كات كه زوو شكانه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر بێ.
توێكڵی لیمۆ له كۆمه‌ڵێك ماده‌ی گرنگی تێدایه، یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشی جه‌سته ده‌دات، بڕێكی زیاتریش له ڤیتامین "C" له خۆ گرتووه، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ماده‌ی دژه ئۆكسێنی "بیوفلافونویدس"ی تێدایه ئه‌ندامه‌كانی وه‌ك جگه‌ر له ماده‌ی ژه‌هراوی پاك ده‌كاته‌وه.
خواردنی توێكڵی لیمۆ یارمه‌تی خانه‌كانی جه‌سته ده‌دات بۆ دژایه‌تیكردنی خانه‌كانی شێرپه‌نجه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی توێكڵی لیمۆ دژه ئۆكسێن و مادی "ساڵڤێستڕۆڵ Q40"ی تێدایه خانه‌ی شێرپه‌نجه لاواز ده‌كات ورده ورده تێكیان ده‌شكێنێت.
توێكڵی لیمۆ مادی ڕیشاڵی تێدایه به‌مه‌ش بڕێكی زیاتر له چه‌وری جه‌سته ده‌توێنێته‌وه، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی به‌رزی كۆلستڕۆڵی خراپ له لووله‌كانی خوێن نزم ده‌كاته‌وه، كه ئه‌مه ده‌بێته هاوكارییه‌كی باش بۆ تووشنه‌بوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ.