دۆناڵد تره‌مپ تاكه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكی نییه كه قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل بناسێنێ، به‌ڵكو سێ سه‌رۆكی پێش خۆشی به هه‌مان شێوه ددانیان پێدا ناوه، به‌ڵام هاوشێوه‌ی ئه‌م سه‌رۆكه‌ی ئێسته‌ی كۆشكی سپی، نه‌یانوێراوه ئاوا به ئاشكرا ڕای بگه‌یه‌ننن.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، ڤیدیۆیه‌كی داناوه و له‌سه‌ری نووسیویه‌تی: "من به‌ڵێنی خۆم به‌جێ گه‌یاند، له كاتێكدا ئه‌وانه‌ی پێش من نه‌یانتوانی به‌جێی بگه‌یه‌نن"، ئه‌مه‌شی وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ هه‌رسێ سه‌رۆكی پێش خۆی: باراك ئۆباما، جۆرج ده‌بلیو بوش و بیل كلینتن هێناوه‌ته‌وه و له ڤیدیۆكه‌دا گوتاری ئه‌وانی تێدایه كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، قودس پایته‌ختی ئیسرائیله و به‌ڵێنی جێبه‌جێكردنیشی ده‌ده‌ن.
له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ ساڵی 1992 بیل كلینتن له‌سه‌ر قودس ده‌دوێ و ده‌ڵێ، هێشتا پایته‌ختی ئیسرائیله و ده‌بێ به یه‌كگرتوویی بمێنێته‌وه و بۆ هه‌موو لایه‌ك بێت. ساڵی 2000 جۆرج ده‌بلیو بوش ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر بوومه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، باڵوێزخانه‌كه‌مان بۆ شاری قودس ده‌گوازمه‌وه.
هه‌ر له‌و ڤیدیۆیه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ، ساڵی 2008 باراك ئۆباما ده‌ڵێ، قودس ده‌بێته پایته‌ختی ئیسرائیل و پێشتریش ئه‌مه‌م گوتووه و ده‌شیڵێمه‌وه، هه‌ر له‌و ساڵه‌دا جارێكی تر ده‌ڵێ، ده‌بێ ئه‌و شاره پایته‌ختی ئیسرائیل بێت و ده‌بێ یه‌كگرتوو بێت.
له دوا دیمه‌نی ڤیدیۆكه‌دا، به‌ڵێنی دۆناڵد تره‌مپی تێدایه كه پێش ساڵێك گوتوویه‌تی، ئۆرشه‌لیم پایته‌ختی هه‌میشه‌یی گه‌لی جووه، پاشان گرته‌ی ئه‌و كاته پیشان ده‌دات كه له كۆشكی سپی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ددان به‌وه‌دا ده‌نێت كه قودس پایته‌ختی ئیسرائیله و فه‌رمانی به گواستنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌كه‌یان كردووه.
ڕۆژی شه‌شی كانوونی یه‌كه‌م، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دوای كۆبوونه‌وه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی له كۆشكی سپی وتارێكی پێشكه‌ش كرد، تره‌مپ له وتاره‌كه‌یدا گوتی: "داوا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌كه‌م باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له شاری ته‌لئه‌بیبه‌وه بگوازێته‌وه بۆ شاری قودس و كاتی ئه‌وه هاتووه ددان به ئۆرشه‌لیم وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل بنرێت".
له وتاره‌كه‌یدا ئه‌و نهێنییه‌ی بۆ یه‌كه‌م جار ئاشكرا كرد بۆ دنیا كه هه‌موو سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی شكستی هێناوه له گواستنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له شاری ته‌لئه‌بیبه‌وه بۆ شاری قودس و سه‌رۆكه‌كانی پێشووی ئه‌مه‌ریكا خۆیان له‌م ڕاستییه لاداوه، به‌ڵام من ئه‌و كاره ده‌كه‌م.
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا گوتی: "بڕیارێكی تایبه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین ده‌ده‌م و له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌تداین بۆ ئیسرائیلییه‌كان و فه‌ڵه‌ستینییه‌كان".
ئورشه‌لیم یان قودس، گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه له ڕووی ئاینی و ئابوورییه‌وه، و قورسایی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته له زمانی عه‌ره‌بی به چه‌ندان ناوی تر ده‌ناسرێت وه‌ك : به‌یت المقد‌س، القدس الشریف، و أولی القبلتین و له‌لای جووله‌كه‌ش به فه‌رمی پێی ده‌گوترێت ئۆرشه‌لیم، ئه‌و شاره بۆ عه‌ره‌به‌كان به شاری شه‌ڕه‌ف ناسراوه و ئێسته ئه‌مه‌ریكا پلانه‌كه‌ی جێبه‌جێ ده‌كات و ئه‌و شاره له عه‌ره‌به‌كان ده‌سێنێته‌وه و ده‌یكات به پایته‌ختی جووه‌كان.
دوێنێ هه‌ینی، ریكس تیلرسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی له شاری پاریس له‌گه‌ڵ هاوپیشه فڕه‌نسییه‌كه‌ی گوتی: پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌كه‌مان له ته‌لئه‌بیبه‌وه بۆ قودس ماوه‌یه‌كی پێ ده‌چێت و ڕه‌نگه له ساڵی 2018 یان ساڵی دواتر ته‌واو ببێت. ئه‌وه‌شی گوت كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌كه‌یه‌وه هیچ ورده‌كارییه‌ك باس نه‌كراوه، بۆیه كێشه‌كانی وڵاته‌كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌كه ده‌كان.
هه‌ر دوێنێ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌سه‌ر شاری قودس كرد و گفتوگۆی له‌باره‌ی ئه‌و بڕیارانه‌وه كرد كه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌ناوی وڵاته‌كه‌یه‌وه ڕای گه‌یاند و قودسی وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل ناساند و بڕیاریشی دا باڵوێزخانه‌كه‌ی له ته‌لئه‌بیبه‌وه بۆ ئه‌وێ بگوازێته‌وه.
له ناو كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، نیكۆلای ملادینۆف نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كرده‌ی ئاشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گوتی، پێویسته دۆخی قودس له ڕێی دانوستانه‌وه یه‌كلا بكرێته‌وه و ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مه‌ریكا تاكلایه‌نه دراوه و ده‌بێ پێداچوونه‌وه‌ی به‌سه‌ردا بكرێت و گوتی، شاری قودس هێما و ناسنامه‌ی هه‌رسێ ئاینی ئیسلام و مه‌سیحی و جووه، ئێمه به ته‌واوی له هه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی توندوتیژی و ململانێ ده‌ترسین و هۆشداری ده‌ده‌ینه هه‌موو لایه‌ك، هه‌ر بڕیارێكی تاكلایه‌نه به‌بێ دانوستان ده‌بێته هۆی ئه‌و زیادبوونی ئاڵۆزییانه و كرده‌ی ئاشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دوا ده‌خات.
لای خۆیه‌وه ئه‌مڕۆ هه‌ینی مه‌حموود عه‌باس سه‌رۆكی فه‌له‌ستین له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕای گه‌یاند، جارێكی تر ڕه‌تكردنه‌وه‌ی خۆمان له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر شاری قودس دووپات ده‌كه‌ینه‌وه و سوپاسی كۆده‌نگیی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تیش ده‌كه‌ین كه به تێكڕا دژایه‌تیی ئه‌و بڕیاره‌یان كرد و له دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش‌دا به‌رپه‌رچی ئه‌مه‌ریكایان دایه‌وه.