مریا‌م كلینیك نمایشكاری لبنانی به پۆستێك له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام، هه‌موو سنووره‌كانی به‌زاند و بووه جێی بێزاری و توڕه‌یی زۆربه‌ی خه‌ڵكی.
كلینیك كه به وێنه ورووژێنه‌ره‌كانی ناسراوه، ئه‌م جاره به پۆستێك هه‌رای نایه كه بریتییه له دانانی وێنه‌یه‌كی خۆی و پێكێك شه‌رابی پێیه و به ته‌واوی سه‌رسامه به خۆی، له‌سه‌ری نووسیویه‌تی: "ئه‌گه‌ر خوا ژن بوایه" مه‌به‌ستی له‌وه‌یه شێوه‌یه‌كی له‌وه‌ی خۆی ده‌بوو، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن هه‌وادارانی و دژه‌كانییه‌وه توڕه‌یی زۆری دروست كردووه.
به‌زاندنی سنووره‌كانی "خوا" كه هه‌موو هه‌ڵگرانی ئاینه جیاوازه‌كان پێی بێزار ده‌بن، له ناو ڕۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندانی عه‌ره‌ب بووه‌ته مۆدێل، ئه‌مه‌ش وای كردووه هه‌ڵمه‌تێكیان له دژدا به‌رز بكرێته‌وه.
به كۆمێنت چه‌ند جارێك بۆ كلینیكیان نووسیوه، ڕاسته جوان و سه‌رنجڕاكێشی، به‌ڵام ناكرێ سنووری خوا ببه‌زێنی.