خانمه پێشكه‌شكاری ناوداری كوردستان "شارا ئیبراهیم"، له نوێترین پۆستیدا وێنه‌یه‌كی نوێی خۆی له‌ناو ستۆدیۆی پڕۆگرامه تازه‌كه‌ی له واڵی تایبه‌تی خۆیی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام بڵاو كردووه‌ته‌وه و هه‌وادارانی سه‌رسامن به جوانییه‌كه‌ی و ستایلی جلوبه‌رگه‌كه‌ی و هاتنه‌وه بۆ سه‌ر شاشه.
شارا ئیبراهیم، دوای ده‌ركه‌وتنی له نوێترین وێنه‌ی خۆی هه‌وادارانی بۆیان نووسیوه:"ئه‌م جله‌ت زۆر نه‌شیاوه له جل و به‌رگی كچانی یانه‌كانی شه‌وان ده‌چێت".
شارا له پێشكه‌شكردنی به‌رنامه و زۆرترین ده‌ركه‌وتنه‌كانیشی به‌جلی كوردییه‌وه‌یه و زۆر حه‌زی به جلی نه‌ته‌وه‌ییه و به خانمی كوردی ناسناوی ده‌ركردووه، ئه‌مه یه‌كه‌م جاره به‌م شێوه‌یه ده‌ركه‌وێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه"، ئه‌م وێنه‌یه‌ی شارا له كاتی ڕیكۆردكردنی پڕۆگرامه نوێیه‌كه‌ی یه‌تی كه بڕیاره له كه‌ناڵی كوردماكس به‌ناوی "شارا" له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ده‌ست به په‌خش بكات.
ئەو له ماوه‌ی پێشودا وازی له كه‌ناڵی "ئێن ئارتی دوو" هێنا، ئه‌وەیش دوای چه‌ندان كێشه، كه له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ری به‌رنامه‌كه‌ی هه‌ی بوو.
شارا پێشتر ڕای گه‌یاندبوو، كه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "كوردماكس شۆ" كردووه و ده‌بێته پێشكه‌شكاری ئه‌و كه‌ناڵه، به‌ڵام تا ئێسته ده‌رنه‌كه‌وتووه.
شارا ئیبراهیم ساڵی 1989 له سلێمانی له‌دایك بووه، دووجار هاوسه‌رگیری كردووه و پێشتر ڕای گه‌یاندبوو، كه هاوسه‌ریی دووه‌می زۆر خۆش ده‌وێت و له هاوسه‌ری یه‌كه‌میشی خاوه‌نی یه‌ك منداڵه.