له میانی به‌شداریی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆڕبه‌ندی ئابووریی داڤوس، له‌گه‌ڵ شای ئوردن كۆبوونه‌وه و تا ساتی ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه به‌رده‌وامه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شا عه‌بدوڵا پاشای شانشینی ئوردن له سویسرا له په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی ئابووریی داڤوس كۆ بوونه‌وه.
شانده‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوای سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ ئێران، گه‌ڕانه‌وه هه‌رێمی كوردستان و دوای ڕۆژێك واته دوێنێ سێشه‌م به‌ره‌و شاری داڤوس به‌ڕێ كه‌وتن.
شانده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و پێكهاتووه له قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت و فوئاد حوسێن و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای كوردستان.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له وڵاتی سویسرا 48ـه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی كۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهانی له‌خۆ گرت و له‌سه‌ر ئاستی باڵا و كه‌سی یه‌كه‌می وڵاته‌كان به‌شداری كۆڕبه‌نده‌كه ده‌كه‌ن، له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ئیمانوێڵ ماكرۆن سه‌رۆكی فڕه‌نسا، تیرزای مه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا و شا عه‌بدوڵا پادشای ئوردن، بنیامین نه‌تانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و چه‌ندان سه‌رۆكی تری وڵاتان له كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی ئه‌مساڵدا ئاماده ده‌بن.
كۆڕبه‌ندی ئه‌مساڵ له‌ژێر ناوی "دروستكردنی داهاتوویه‌كی هاوبه‌ش له جیهانێكی تێكشكاو" گفتوگۆی تێدا ده‌كرێت كه زیاتر له 70 وڵات به‌شداری ده‌كه‌ن.
له كۆڕبه‌ندی داڤوس وڵاتان داوا ده‌كه‌ن حكوومه‌ته‌كان یارمه‌تیده‌ر بن بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه و ته‌نگژه‌كانی كارا بكرێت، سیسته‌می جیهانی له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێككه‌وتن به‌ڕێوه ببرێت و دۆخی هه‌ڕه‌شه ته‌ناهییه‌كان و كۆچبه‌ران و تێكه‌ڵكردنیان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه و قۆناغێكی نوێ له سیاسه‌تی وزه‌ی دنیا و پاراستنی ئاسایشی ئینته‌رنێت و كۆتاهێنان به گێچه‌ڵی سێكسی گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت.
ساڵی ڕابردوو له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی كاره‌كانی كۆڕبه‌ندی ئابووری له داڤوسی وڵاتی سویسڕا، سه‌رۆك بارزانی له سێیه‌م ڕۆژدا به‌شداری سه‌ره‌كیی پانێڵێك بوو له‌ژێر ناونیشانی "سووریا و عێراق: كۆتای ململانێكان".
له كۆڕبه‌ندی ساڵی ڕابردوو سه‌رۆك بارزانی له پانێڵێكی كۆڕبه‌ندی ئابووریی داڤوس كاتێك به‌شداری كرد، ڕای گه‌یاند كه ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی داوه درێژه به هاوكارییه‌كانی پێشمه‌رگه دژی داعش بدات.
له‌باره‌ی پرسی ته‌ناهی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كۆتاهێنان به داعش و گۆڕانكارییه‌كانی دوای داعش، سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر و كه‌سایه‌تییه‌كی ئابووری تاوتوێی بابه‌ته‌كه‌یان كرد.
سه‌رۆك بارزانی له وه‌ڵامی پرسیارێكی به‌ڕێوه‌به‌ری پانێله‌كه له‌باره‌ی ئیداره‌ی نوێی كۆشكی سپی و گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی و شه‌ڕی داعش، گوتی: "ئه‌وه‌ی له ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا بیستوویه‌تی هاوكاری پێشمه‌رگه‌یه له شه‌ڕی دژی داعش و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت زیاتر له ئیداره‌ی رابردوو هاریكار بێت بۆ دژایه‌تیكردنی تیرۆر".
له میانه‌ی قسه‌كانی میوانه‌كانی تری ئه‌و پانێڵه باس له‌وه كرا كه لایه‌نی ته‌ناهی ئه‌وروپا به لایه‌نی ته‌ناهی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گرێ دراوه، بۆیه ده‌بێت رۆژئاوا كار له‌سه‌ر ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ته‌ناهیی ناوچه‌كه بكات.
كورد له ساڵی 2013 و 2014 و 2017 به‌شداری كۆنگره‌كه‌ی كردووه و سبه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له كۆڕبه‌ندی داڤوس ده‌كات، له دواین كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای گه‌یاند، له داڤوس له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و وه‌زیری نه‌وتی عێراق كۆ ده‌بێته‌وه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوانیان.
كۆڕبه‌ندی داڤوس ساڵی ڕابردوو له سێشه‌م 17 كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ر له شارۆكه‌ی داڤوسی وڵاتی سویسرا، به به‌شداری 540 سه‌ركرده و سه‌رۆكی وڵاتان و سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و گه‌وره سه‌رمایه‌دارانی دنیا و پسپۆڕان و ڕۆژنامه‌وانان، ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد و كۆڕبه‌نده‌كه ماوه‌ی سێ ڕۆژی خایه‌ند و 20ی هه‌مان مانگ كۆتای هات، ئه‌و كۆڕبه‌نده مێژووی یه‌كه‌مین به‌ستی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1971.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كاتێكدا به‌شداری له كۆڕبه‌ندی داڤوس ده‌كات كه هه‌رێمی كوردستان به به‌راورد به ساڵانی پێشتر له دۆخێكی ئابووری و په‌ستانێكی خراپدایه، بۆیه به‌شداریی ئه‌مساڵ گرنگیی زۆری هه‌یه و چاوه‌ڕێ ده‌كرێ به دوای خۆیدا به‌شێگی وه‌به‌رهێنان و كۆمپانیاكانی دنیا له‌گه‌ڵ خۆیدا بگه‌ڕێنێته‌وه و جارێكی تر هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێنێته‌وه ناو بازنه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی كاری زۆر بۆ ژێرخانه‌كه‌ی ده‌كرێ، ئه‌مه‌ش ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر باری ئابووریی و بژێوی خه‌ڵك ده‌كات و ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی دۆخی ئاسایی به‌هێز ده‌كاته‌وه.