خانمه پێشكه‌شكاری ناوداری كوردستان "شارا ئیبراهیم"، له نوێترین پۆستیدا له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام وێنه‌یه‌كی له نوێترین به‌ر‌نامه‌یدا بڵاو كرده‌وه و ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ى له كۆمێنت بۆى ده‌نووسێت جلوبه‌رگه‌كانت زۆر جوانه، به‌ڵام وێنه‌كه زوو بوو بڵاوت كردووه‌ته‌وه.
شارا له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ى هیچ شتێكى نه‌نووسیوه جگه له‌وه‌ى هه‌ودارانى به ساده‌ترین خانم ناوزه‌ندیان كردووه.
شارا له پێشكه‌شكردنی به‌رنامه و زۆرترین ده‌ركه‌وتنه‌كانیشی به جلی كوردییه‌وه‌یه و زۆر حه‌زی به جلی نه‌ته‌وه‌ییه و به خانمی كوردی نازناوی ده‌ركردووه، به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی به‌رنامه تازه‌كه‌ی ده‌ست پێ كردووه به‌و شێوه‌یه ده‌رنه‌كه‌وتووه.
ئه‌و له ماوه‌ی پێشوودا وازی له كه‌ناڵی "ئێن ئارتی دوو" هێنا، ئه‌وه‌یش دوای چه‌ندان كێشه، كه له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ری به‌رنامه‌كه‌ی هه‌یبوو.
شارا ئیبراهیم ساڵی 1989 له سلێمانی له‌دایك بووه، دووجار هاوسه‌رگیری كردووه و پێشتر ڕای گه‌یاندبوو، كه هاوسه‌ری دووه‌می زۆر خۆش ده‌وێت و له هاوسه‌ری یه‌كه‌میشی خاوه‌نی یه‌ك منداڵه، تا ئێسته له سێ كلیپدا به‌شداری كردووه.