به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله بارانه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوو هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه و له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ده‌ڤه‌ری سۆران به‌رد و شاخ داڕماوه و رێیه سه‌ره‌كییه‌كانی داخستووه.
گوڵناز مسته‌فا به‌رپرسی خه‌زنه‌ی بانكی دیلمان له سۆران به "وشه"ی گوت، له رێی هاملتۆن و حاجی ئۆمه‌ران، به‌رد و شاخی زۆر گه‌وره كه‌وتنه سه‌ر شه‌قام و به‌و هۆیه‌وه ئاسته‌نگی هاتوچۆ دروست بوو، خۆشبه‌ختانه زیانی گیانی و مادیمان پێ نه‌گه‌یشت، له‌لایه‌ن تیمه‌كانی رێگه‌وبان به‌رد و شاخه‌كان له‌سه‌ر رێ لادران.
گولناز ده‌ڵێ، به مه‌به‌ستی سه‌لامه‌تی گیانی شوفێران و هاووڵاتییان، پێویسته تیمێكی پاككردنه‌وه‌ی رێگه‌وبان له ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی نیشته‌جێ بكرێن، چونكه به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی ناوچه‌كه و شاخاوی بوونی رێیه‌كان له ههرشهپۆڵێكی بارانبارین زۆر بوونی ئاو، ئه‌گه‌ری هاتنه خواره‌وه‌ی به‌رد و شاخی گه‌وره هه‌یه بۆ سه‌ر رێی سه‌ره‌كی هاملتۆن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م، ئه‌ندازیار خوسره‌ت دری به‌رپرسی كه‌رتی چواری رێگه‌وبانی سۆران له لێدوانێكیدا به "وشه"ی راگه‌یاند، دوای به‌رده‌وامیی بارینێكی زۆر له هه‌رسێ رێی سه‌ره‌كیی "سۆران – چۆمان " رێگه‌ی هاملتون - سمیلان" و رێی هاوینه‌هه‌واری بێخاڵ له سنووری رواندز شاخ داڕماوه و رێیه سه‌ره‌كییه‌كان به‌و هۆیه‌وه داخرابوون.
ئه‌و ده‌ڵێ، تیمه‌كانمان به ئامێری گه‌وره وه‌ك شۆفه‌ڵ و حه‌فاره و قه‌لاب بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێك كاری پاككردنه‌وه‌ی پاشماوه‌ی داڕمانی شاخیان له‌و رێگیانه كردووه و سه‌رجه‌م رێیهكانیان پاك كردووه‌ته‌وه و ئێسته هاتوچۆ ئاسایییه له‌و رێیه سه‌ره‌كییانه.
به گوته‌ی به‌رپرسی كه‌رتی چواری رێگه‌وبانی سۆران، به‌هۆی داڕمانی شاخ و هاتنه‌خواره‌وه‌ی به‌رد و خۆڵ و خاشاك، هیچ رووداوێكی ئۆتۆمبێل له‌و رێیه سه‌ره‌كییانه تۆمار نه‌كراوه و زیانی گیانی نه‌بووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی كه‌شناسی هه‌رێم، له رۆژانی داهاتوو شه‌پۆلێكی بارانی به‌هێز باشووری كوردستان ده‌گرێته‌وه.
سۆران – موڕشید برادۆستی