هۆكاری دەنگە گەورەكەی سلێمانی ئاشكرا بوو

:: PM:03:12:21/02/2018 ‌
ماوەی چەند ڕۆژێكە لە ناو شاری سلێمانی دەنگێكی گەورە دەبیسترێت و هاووڵاتییانیش لە كاتی ئەو دەنگە بەهۆی بەرزی دەنگەكە ترسیان لا دروست بووە.

ئەمڕۆ چوارشەم 21ی شوبات، نەقیب سەركەوت ئەحمەد گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە "وشە"ی ڕاگەیاند، ماوەی چەند ڕۆژێكە لە ناو شاری سلێمانی دەنگێك دەبیسترێت، بۆیە هاووڵاتییان ئاگەدار دەكەینەوە ئەو دەنگە جێی ترس و دڵەڕاوكێ‌ نییە.

زیاتر گوتی، ئەوەندەی ئاگەدارین لە ناو شاری سلێمانی ڕاهێنان بە كارمەندی تەناهی دەكرێت هۆكاری ئەو دەنگەیش ئەوەیە و هیچ مەترسییەكی لەسەر هاووڵاتییان نییە.

گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دووپاتی كردەوە كە ئەو دەنگە هیچ پێوەندی بە تەقینەوە و بۆمبی چێنراو و لایەنی تری مەترسیدار نییە.

لێدوانەكەی ئەو بەرپرسەی پۆلیس لە كاتێكدایە كە ئەو دەنگە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆیش جارێكی تر لە ناو شاری سلێمانی بیستراوە و ترس و دڵەڕاوكێی لای هاووڵاتییان دروست كردووە، بەڵام دەزگە تەناهییەكانیش هیچ ڕوونكردنەوەیەكیان لەوبارەیەوە نەداوە.

سلێمانی/ هۆشیار عەلی






وشە - سه‌رخێڵ هاشم