عه‌بدولمه‌لیك عه‌بدوڕه‌حمان سه‌عدى پیاوى ئاینى به‌ناوبانگى سوننه له فه‌توایه‌كدا داوا ده‌كات ده‌نگ به‌و لیستانه نه‌درێت كه كه‌سانێكیان كاندید كردووه له دواى 2003 تاقى كراونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو له به‌یاننامه‌یه‌كدا عه‌بدولمه‌لیك عه‌بدوڕه‌حمان سه‌عدی كه پیاوێكى ئاینى به‌ناوبانگى سوننه‌یه فه‌توایه‌كى ده‌ركردووه، به ژماره‌ى 87، له فه‌تواكه‌یدا داوا له هاووڵاتییان ده‌كات ده‌نگ به‌و كه‌سانه نه‌ده‌ن له دواى ساڵى 2003 وه تا ئێسته نه‌یانتوانیوه خزمه‌تێك بكه‌ن. داواش ده‌كات ده‌نگ به سیماى نوێ بدرێت له لیسته‌كاندا.
سه‌عدى دووپاتى ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، "پێویسته خه‌ڵك سیماى نوێ كاندید بكات له‌وانه‌یه ئه‌و جۆره كه‌سانه په‌ند له كه‌سانى پێش خۆیان وه‌ربگرن، بۆ ئه‌وه‌ى چاكسازى بكه‌ن و پاروویه‌ك نانیان بۆ دابین بكه‌ن".
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه ئه‌م فه‌توایه‌ى بۆ سه‌رجه‌م لیسته‌كانه كه كاندیدى دووباره‌یان تێدایه. له‌باره‌ى هاوپه‌یمانێتییه‌كانیش ده‌ڵێ، "ئه‌و هاوپه‌یمانێتییانه له‌سه‌ر بنه‌ماى تایفه‌گه‌رى دامه‌زراون، ئه‌وه‌ى ده‌نگیان بۆ بدات بیر له نه‌ته‌وه‌كه‌ى ناكاته‌وه".
بڕیار دراوه له 12ى ئایارى ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان بكرێت، زۆر له لیسته‌كانیش كاندیدى دووباره‌یان هه‌یه.