دوو گیانی ئافرەتان لە 40 ھەفتەدا (ھەفتەی چوارەم)

:: PM:02:34:30/11/2016 ‌

لە ھەفتەی چوارەم کاتی دەرکەوتنی نیشانەکانی سک پڕی و چۆنییەتی زانینی دووگیان بوونه‌.

دکتۆر گوڵاڵە محەمەد پسپۆڕی نەزۆکی و منداڵان لە ڕێگەی "وشە" ھەفتەی چوارەمی دووگیانی خانمان ڕوون دەکاتەوە و دەڵێت: "پاش پیتاندنی ھێلکۆکە لە ئەنجامی بەریەک کەوتنی سپێرمی پیاو و یەکگراتنی لەگەڵ ھێلکەی ئافرەت جێگیربوونی ھێلکەی پیتیندراو لەناو منداڵدان دەست پێدەکات".

دکتۆر گوڵاڵە زیاتر ڕوونی دەکاتەوە: "ھێلکەی پیتێندراو دەست دەکات بە گەشە بۆ دوو گرووپ، گروپێکیان زیاتر گەشە دەکات دەبێتە وێڵاش ئەوەی تریان دەبێتە کۆرپەلە".

ئه‌و پزیشكه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات: "لە کۆتایی ئەم ھەفتەیە ئافرەت ئەگەر بەنیازی دووگیان بوون بێت ئەوا چاوەڕوان دەکات سووڕی مانگانە ڕوونەدات، ئەوا تۆ ئافرەتێکی دووگیانی".

هه‌روه‌ها له‌ هه‌فته‌ی چواره‌می دووگیانی چەند نیشانەیەک دەردەکەوێت لە ئافرەت ئەمانەن (ھەستکردن بە ماندویەتی، مەمک ئێشان و ناتەواوی میزاج) ھەروەھا لێرە نیشانەی جمکیش دەردەکەوێت ئەمەش ئەگەر ئافرەتەکە ئەم نیشانانەی تیادا بەدیار نەکەوێت ئەوا دوانەی دەبێت.

پێویستە لەم قۆناغە ئافرەتی دووگیان خواردنی باش بخوات و دەوڵەمەندبێت بە پڕۆتین و ڕیشاڵ وەکو گۆشت و ھێلکە و کەمێک شیرینی.

ئەو پزیشکە پسپۆرە لە ڕێی "وشە"ەوە بەردەوام دەبێ لە خستنەڕووی زنجیرە ئامۆژگارییەکانی بۆ ئافرەتان لە پرۆسەی سکپڕیدا و لە ئامۆژگارییەکانی داھاتوویدا باس لە چەند تاقیکردنەوەیەک بۆ ئافرەتان دەخاتەڕوو لە ماڵەوە بیکەن بۆ ئەوەی بزانن دووگیانن یان نا.
ڕامیار جه‌واد


وشە - موحسین شابان