مەترسییەكی گەورە ڕوو لە زەوی دەكات

:: AM:11:17:09/05/2018 ‌

زانایانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا هێما بۆ ئەوە دەكەن، كە ڕێژەی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن لەسەر گۆی زەوی گەیشتووەتە بەرزترین ئاست و 800 هەزار ساڵە زەوی مەترسی لەوشێوەیە بەخۆیەوە نەبینیوە، كە ئێستە بەهۆی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن گیرۆدەی بووە.

زانایانی ڕوانگەی ماونا لوا لە هاوای ئاشكرایان كرد، ڕێژەی ناوەندی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن لە بەرگی زەوی 419 جار لە ماوەی مانگی نیسان/ئەپریل زیادی كردووە، ئەمە یەكەم جارە ئاستی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن بە بڕی 410 بەش زیاتر بێ لە كۆی ملیۆنێك بەش.

بەرزبوونەوەی ئاستی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن بەهۆی شۆڕشی پیشەسازی و تەكنەلۆجیاوە بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە و بەگوێرەی تۆمارە مێژوویییەكان تەنیا 800 هەزار ساڵ پێش ئێستە بڕی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن لە بەرگی گۆی زەوی گەیشتووەتە 300 لە كۆی ملیۆنێك بەش، بەڵام ئێستە بۆ 410 بەرز بووەتەوە، بۆیە ئەمە كاریگەریی زۆر گەورە دەخاتە سەر گۆی زەوی بەگشتی و تەندروستی مرۆڤ بە تایبەتی.

یەكێك لە هۆكارە سەرەكییەكانی گەرمبوونی گۆی زەوی، بۆ زۆربوونی ڕێژەی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن لە هەوا دەگەڕێتەوە، بۆیە زانایان هۆشداری دەدەن كە لە بەردەوامی بەرزبوونەوەی ئەو گازە لە هەوا ئەوە ساڵانە دەیان هەزار كەس دەكاتە قوربانی.



وشە - باز ئه‌حمه‌د