ڕاگه‌یاندكاری ناسراوی شاری سلێمانی "سنوور ئالانی"، له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، وێنه‌یه‌كی نوێى خۆی له دوای ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رى بۆ یه‌كه‌مجار بڵاو ده‌كاته‌وه.
دواى ئه‌وه‌ى سنوور ئالانى لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فه‌یسبووك وێنەكانى بڵاوکردووەتەوە و سەرنجی هەوادارانی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە، هه‌وادارانى بۆیان نووسیوه جوانیه‌كه‌ت له ده‌ست داوه و سه‌یرى هاوڕێكانت مه‌كه جوانكارى ده‌كه‌ن، سنوور ئالانى له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ى نووسیوویه‌تى: "خۆشبەختی، هەمیشە لەناو پارەدا نییە، سەرمایەداریش بیت كاتێك نیگای كەسێك ئومێدی دڵت زیندوونەكاتەوە، كاتێك كەسێكت نەبێت، تا ببێتە تەکیەگای رۆژە سەختەكانت، بەدبەختییە."
سنوور ئالانى لە ماوەی ڕابردوودا نەشتەرگەری جوانکاری لووتی ئەنجام داوە و هەوادارانی باس لەوە دەکەن کە لەدوای نەشتەرگەرییەکە جوانتر بووە، به‌ڵام نه‌شته‌رگه‌رى ئه‌م جاره‌ى جوانییه‌كه‌ى جارانى نه‌هێشتووه له ڕووخساریدا.
هونه‌رمه‌ندان و بێژه‌رانى كورد ماوه‌یه‌كه خوویان به نه‌شته‌رگه‌رى جوانكارى ڕووخساریان گرتووه، هه‌ندێكیان به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌لاى پزیشكى بێ ئه‌زموون نه‌شته‌رگه‌رییه‌كانیان ده‌كه‌ن جوانییه‌كانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
ئه‌م خانمه هاوسه‌ری (سه‌رتیپ به‌ختیار)ه و هه‌ردووكیان ساڵانێكه وه‌ك ڕاگه‌یاندكار كار ده‌كه‌ن و له ئێسته كارمه‌ندی كه‌ناڵی ئاسمانی (كوردسات نیوز)ن و خاوه‌نی منداڵێكی كچن، زوو زوو وێنه‌یه‌كی جیاوازی خۆیان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه بۆئه‌وه‌ی ببن به جێی باسی ناوه‌نده هونه‌رییه‌كان، سنوور ئالانی بە کچی کافرۆش ناسراوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی کە لە فیلمێکدا ڕۆڵی ئەو کارەکتەرە مێژووییەی گێڕاوە.