فیلمى "حه‌یات" كه له نواندن و ده‌رهێنانى كاردینا هێمنه، له فێستیڤاڵى چواردهمى كه‌نه‌دا بۆ كورته فیلم به‌شدار ده‌بێت و كاندیده بۆ خه‌ڵات.
ئه‌مڕۆ كاردینا هێمنى ده‌رهێنه‌ر به "وشه"ى راگه‌یاند فیلمه‌كه‌ى به ناوى "حه‌یات" به‌شار ده‌بێت له خولى 14ى فێستیڤاڵى (Vox Popular Media Arts Festival) ، له وڵاتى كه‌نه‌دا و كاندیده بۆ خه‌ڵاته‌كان.
كاردینا گوتی، "تا ئێسته له چه‌ندان فێستیڤاڵى تر به‌شدار بووه، له‌وانه جیا له‌وه‌ى له كوردستان له دوو فێستیڤاڵ به‌شدار بووه، له به‌غدا و وڵاتى هیند و چه‌ندان فێستیڤاڵى تر به‌شدار بووه".
كاردینا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، خۆى ناتوانێ له‌و فێستیڤاڵانه به‌شدار بێت كه له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌نجام ده‌درێن.
چیرۆكى فیلمه‌كه باس له كچێك ده‌كات كه رووبه‌ڕووى ده‌ستدرێژى بووه‌ته‌وه، ئه‌و فیلمه له فێستیڤاڵى سینه‌ما له دژى تیرۆر و دیدارى سینه‌ما له روانگه‌ى ژنان خه‌ڵاتى به‌ده‌ست هێنا.