دوو گیانی ئافرەتان لە 40 هەفتەدا (هەفتەی پێنجەم)

:: PM:02:47:04/12/2016 ‌

لە هەفتەی پێنجەم چۆنیەتیی پشكنینی ئافرەت ڕوون دەكرێتەوە لەلایەن پزیشكی پسپۆری ئەو بوارە، بە گوێرەی ڕێنماییەكانی ئەو پزیشكە، ئافرەتان لە ماڵەوە دەتوانن پشكنین بۆخۆیان بكەن و بزانن كە دووگیانن یان نا.

دكتۆرە گوڵاڵە محەمەد پسپۆڕی نەزۆكی و منداڵان لە ڕێگەی "وشە" هەفتەی پێنجەمی دووگیانی ئافرەتان ڕوون دەكاتەوە دەڵێ، لە هەفتەی پێنجەم گرووپە خانەییەكان دەبێتە چەند بەشێك لەوانە چینی سەرەوە دەبێتە مێشك و دڕكە پەتك و پێست و قژ ، هەروەها چینی ناوەوە دەبێتە دڵ و سیستەمی خوێن و ئێسك و ماسوولكە.

ئەم پزیشكە هەفتەی پێنجەم زیاتر ڕون دەكاتەوە دەڵێ، سوڕی مانگانەت دوا دەكەوێت، بۆیە بەشێك لە ئافرەتان بەهۆی دواكەوتنی سووڕی مانگانەوە دەچنە لای پزیشك، بەڵام چەند نیشانەیەك هەیە دەتوانی هەستی پێ بكەی  كە بریتین لە چەند گۆڕانێكی هۆڕمۆنی.

دكتۆرە گوڵاڵە  ڕوونی كردەوە كە  نیشانەكان بریتین لە گەوڕەبوونی مەمكەكانی ئافرەت و بوونی ئێشێك ، هەروەها هەست بە برسیەتی دەكەیت و هێڵنجت دێتێ‌. ئارەزووی خواردن گۆڕانی تێدا دروست دەبێ و ئەمانە نیشانەی سەرەتایین و بەڵگەن كە ئافرەت دووگیانە.

ئەو پزیشکە پسپۆرە لە ڕێی "وشە"ەوە بەردەوام دەبێ لە خستنەڕووی زنجیرە ئامۆژگارییەکانی بۆ ئافرەتان لە پرۆسەی سکپڕیدا و لە ئامۆژگارییەکانی داھاتوویداوشەی (دڵمان لەگەڵ یەكە ) كە لە زۆرێك لە پزیشكان بە دایكان دەڵێن شی دەكەینەوە كە كاتێك دڵی منداڵ دەست دەكات بەیەكەم لێدانی 



وشە - رامیار جەواد