شێنێ، ئه‌و كچه مۆدێلسته نوێیه‌ی به جوانییه‌كه‌ی به ماوه‌یه‌كی كه‌م توانی ببێته كه‌سێكی دیار له‌ناو دنیای مۆدێلست و ناسناوی شاژنی سلێمانی لێ نراوه، به‌رده‌وامه له بڵاو كردنه‌وه‌ی وێنه‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا.
دوای ئه‌وه‌ی شێنێ، نوێترین وێنه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه تیایدا له جلوبه‌رگێكی كوردییه، به‌هۆی جوانییه‌كه‌ى له دیزاینی جلوبه‌رگه‌كانی پرسیاری ئه‌وه‌یان لێكردووه بۆچی كه‌متر ڕێكلام بۆ جلی كوردی ده‌كات و به‌نیازى چییه له كاری مۆدێلی ئه‌وه‌نده گرنگی به كولتووری كوردی نادات؟.
ئێسته شێنێ وازی له سه‌رجه‌م قسه‌كانی ڕه‌خنه گران هێناوه و به بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌م وێنانه‌ی وه‌ڵامی ئه‌وانه‌ی داوه‌ته‌وه كه نووسیبویان جوانییه‌كه‌ت له ده‌ستداوه و "پێستت ماندوو بووه".
شێنێ له ساڵی 1994 له شاری سلێمانی له‌دایكبووه، به‌شی شێوه‌كاری له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان ته‌واو كردووه، ئێسته كاری فاشیۆن ده‌كات و توانیویه‌تی ناوبانگێكی باش په‌یدا بكات، ئه‌و ناسناوی شاژنی سلێمانی لێ نراوه.