دیوانی "گۆرانییەك لە دڵمایە" بڵاو دەكرێتەوە

:: PM:02:38:14/07/2018 ‌
بڕیارە دوو ڕۆژی داهاتوو دیوانێكی شیعری ئازا حەسیب قەرەداغی بڵاو بكرێتەوە كە جگە لە شیعرەكان، 58 چوارینە بە ناونیشانی (چوارینەكانی ئیشق) لە خۆ دەگرێ.

ئەمڕۆ شەموو 14ـی تەمووز/ یۆلیۆ، ئازا حەسیب قەرەداغی شاعیر و خاوەن دیوان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، "گۆرانییەك لە دڵمایە" ناونیشانی دیوانی دووەمی شیعرەكانمە رۆژی دووشەم رێكەوتی 16ـی تەمووز بڵاو دەكرێتەوە.

ئەو شاعیرە گوتی، لە رێوڕەسمێكدا لە یەكێتی نووسەرانی كورد لقی هەولێر بە واژووی خۆم پێشكەشی شاعیران و شیعردۆستان و هاوڕێیانی دەكەم. 

دیوانەكە قەوارە مامناوەندییە 242 لە چاپخانەی رۆژهەڵات بە تیراژی 500 دانە چاپ كراوە و ئەم دیوانە جگە لە شیعرەكان 58 چوارینە بە ناونیشانی (چوارینەكانی ئیشق) لە خۆ دەگرێ. قەرەداغی وای گوت.

ئازا حەسیب قەرەداغی كوڕی شاعیری گەورە حەسیب قەرەداغییە كە خاوەنی چەندان بەرهەمی شیعری و كتێبی شیعرییە وەك فەرهەنگی خەم، هەروەها ساڵی پار ئازا حەسیب قەرەداغی دیوانی یەكەمی دەرچوو بە ناونیشانی (ئارا.. بەستەی ژیان و مەرگ).



وشە - رامیار جەواد