له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی مۆندیالی 2018 له رووسیا، چه‌ندان ڕووداوی سه‌یروسه‌مه‌ره له دنیادا ڕوویان داوه، یه‌كێك له‌وانه‌ش دۆزینه‌وه‌ی ئه‌ڵماسێكی شێوه تۆپی پێیه له‌و وڵاته.
ئه‌ڵماسێكی شێوه تۆپ له ڕووسیا له لایه‌ن زانایانه‌وه دۆزرایه‌وه، له دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی له لایه‌ن گرووپی ئه‌لروسای تایبه‌ت به ئه‌ڵماس له ناوچه‌ی ئه‌رخانجلیسك ئوبلاست له ڕووسیا، ده‌ركه‌وت ئه‌م ئه‌ڵماسه به ته‌واوه‌تی سروشتییه و كاری ده‌ستی مرۆڤی تێدا نییه.
ئه‌ڵماسه‌كه له پارچه به‌ردێكی خڕی سپی ده‌چێت كه تۆپه‌ڵ تۆپه‌ڵ پارچه‌ی ڕه‌شی پێوه بێت، ئه‌مه‌ش ڕێك هاوشێوه‌ی تۆپی پێی كلاسیكی ئه‌دیداس تیلستاره، كه بۆ یه‌كه‌م جار له جامی پاڵه‌وانێتی ویلایه‌ته ئه‌وروپییه‌كان ساڵی 1968 و مۆندیالی 1970 به‌كار هاتووه، به پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی
لبنان24.
ئه‌م ئه‌ڵماسه شێوه تۆپی پێیه به قه‌باره زۆر بچووكه كه درێژی و پانییه‌كه‌ی له نێوان 3.5 بۆ 3.2 ملیمه‌تر ده‌بێت.
زانایان ئه‌م ئه‌ڵماسه‌یان به ناوی ئیگور ئاكنیف "32 ساڵ" گۆڵچی یانه‌ی ڕووسیا ناو نا، كه توانیویه‌تی یانه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێته قۆناغی پێش كۆتایی مۆندیال و سه‌ركه‌وتنێكی باشی بۆ تۆمار بكات.