له وه‌ڵامى بڕینى كاره‌با و ئاو له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، عێراق بڕیارى داوه پێدانى ڤیزا به ئێرانییه‌كان بۆ ماوه‌یه‌ك رابگرێت و به‌رپرسێكى ئێرانیش ده‌ڵێ "ئه‌مه په‌یامى هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ ئێران".
پێگه‌ى
شه‌فه‌ق نیوز بڵاوى كردووه‌ته‌وه، به‌ر له‌چه‌ند رۆژێك له لایه‌ن عێراقه‌وه بڕیارى وه‌ستاندنى ڤیزا بۆ ئێرانییه‌كان داوه، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایى ئێرانییه‌كانى لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له باڵوێزخانه‌ى عێراق له تاران گوتوویه‌تى بڕیاره‌كه له‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، ئامێرى پێوه‌ندى نێوان باڵوێزخانه‌كه و به‌غدا كێشه‌ى تێدایه، چونكه عێراق ده‌یه‌وێ له‌برى مۆر، جۆره لهزگهیهكى تایبه‌ت له كاتى پێدانى مۆڵه‌ت بۆ ناو عێراق، به‌كار بهێنێت، تا بتوانێت دیارده‌ى ساخته‌كردن كه‌م بكاته‌وه، چونكه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر نۆ ئێرانى له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراقه‌وه گیراون، پهساپۆرتهكانیان ساخته بووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى دیپلۆماسى ئێرانى رای گه‌یاندووه، ئه‌م كاره‌ى عێراق كردوویه‌تى له وه‌ڵامى بڕینى كاره‌با و ئاوى ئێرانه به‌سه‌ر باشوورى عێراقه‌وه، كه دواجار بووه هۆى خۆپێشاندان و ناڕه‌زایى، له وه‌ڵامیشدا عێراق ئه‌و په‌یامه هه‌ڕه‌شه‌یه‌ى ناردووه.
چه‌ند جارێك له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا سه‌رزه‌نشتى به‌غدا كراوه، له‌وه‌ى زۆر ئاسانكاریى ده‌كات بۆ هاتوچۆى هه‌ندێك له‌و كه‌سایه‌تییه ئێرانییانه‌ى كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه سزا دراون، كه‌چى به فڕۆكه‌خانه‌كانى نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا هاتوچۆ ده‌كه‌ن.