ئاگەداری بسكویتی دۆندرمە بن!

:: PM:05:28:17/07/2018 ‌
ئاسایشی سلێمانی دەست بەسەر بڕێكی زۆر بسكویتی دۆندرمەی بەسەرچوودا دەگرێت و لە لایەن لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی لەناو دەبرێن.

ئەمڕۆ سێشەم 17ـی تەمووز/ یۆلیۆ، لە ڕاگەیەندروێكی قایمقامیەتی سلێمانی هاتووە، لەلایەن بەشی ئابوری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، دەست بەسەر دوو هەزار كارتۆن بسكویتی دۆندرمە لەجۆری ( بابك )ی ئێرانیدا گیراوە و رەوانەی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەت كراوە.

زیاتر روون کراوەتەوە، بسوكیتی دۆندرمەكە لە كۆگای كۆمپانیای نەكەرۆز دەستی بەسەردا گیراوە، كە خاوەنەكەی بە نوێكردنەوەی بەروارەكەی دەستكاری لیبڵەكانی كردوە بۆ ساغكردنەوەی لە بازارەكانی شاری سلێمانی.

لەگەڵ بسكویتی دۆندرمەكەدا، دەست بەسەر زیاتر لە سێ‌ هەزار و ( 700 ) لیبڵی لەزگەدا گیراوە لەگەڵ مۆری نوێكردنەوەی بەروار و بەفەرمانی قایمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنی لیژنە هاوبەشەكانەوە لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لەناو دەبرێت و بۆ رێگری كردن لە دووبارە كردنەوەی ئەوكارەش خاوەنەكەی رێكاری یاسایی بەرامبەر دەكرێت.

لەماوەی ڕابردووش پزیشكان هۆشدارییان دا لە بەكارهێنان و خوادرنی بسكویتی دۆندرمە لە لایەن هاووڵاتیانەوە بەهۆی بوونی مادەی زیان بەخش لە پێکهاتەکەیدا.



وشە - رامیار جەواد