دۆخی كەشوهەوا لە 48 سەعاتی داهاتوودا

:: AM:10:31:12/08/2018 ‌


بە هۆی كاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆی وەرزی گەرمی ساڵانە، پلەی گەرمی لە هەرێمی كوردستان لە ئاستێكی جێگیردا ماوەتەوە و ساڵانە كە لەم كاتەدا پلەكانی گەرمی 45 پلەی سیلیزیان تێدەپەڕاند، ماوەیەكە بەرزترین پلەی گەرمی لە نێوان 38 و 42 جێگیر بووە.

ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرمی بریتییە لە 40 و نزمترینیش 27 دەبێت. هاوكات لە سلێمانی و دهۆك بەرزترین پلەی گەرمی 39 و لە كەركووكیش بەرزترین پلەی گەرمی 42 دەبێت.

بەگوێرەی پێشبینییەكانی كەشناسی لە 48 سەعاتی داهاتووشدا پلەكانی گەرمی هەر لەم ئاستەدا دەمێننەوە و بە گشتی ئاسمانی هەرێمی كوردستانیش ساماڵ دەبێت.




وشە - سلێمان تاشان