خانمه پێشكه‌شكاری كوردستان "شارا ئیبراهیم" له نوێترین پۆستییدا له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینیستاگرام دوو وێنه‌ی نوێی له یه‌كێك له چێشتخانه‌كان گرتووه به جلێكی سه‌رسورهێنه‌ره‌وه ده‌ركه‌وتووه.
شارا ستایلی جله‌كانی به‌لای هه‌وادارانییه‌وه سه‌یر بووه و هه‌ندێكیان به كچی یانه‌كانی شه‌وان پێناسیان كردووه و ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی لێی ده‌گرن جلی شاجوانی سلێمانی یارجانی له‌به‌ر كردووه.
ماوه‌یه‌كه شارا پێگه تایبه‌ته‌كانی له ده‌ست خۆی نه‌ماوه و كه‌مترین وێنه بڵاو ده‌كاته‌وه، هه‌وادارانی زۆرترین ڕه‌خنه‌ی ڕووبه‌ڕوو ده‌كه‌نه‌وه و دڵنیایی ده‌ده‌ن كه كێشه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌یه.
شارا ئیبراهیم ساڵی 1989 له سلێمانی له‌دایكبووه، دووجار هاوسه‌رگیری كردووه و پێشتر ڕای گه‌یاندبوو، هاوسه‌ری دووه‌می زۆر خۆش ده‌وێت و له هاوسه‌ری یه‌كه‌میشی خاوه‌نی یه‌ك منداڵه، تا ئێسته له سێ كلیپدا به‌شداری كردووه، ئێسته له كه‌ناڵی كوردماكس شۆ به‌رنامه‌ی "شارا" پێشكه‌ش ده‌كات.