دوای ئه‌وه‌ی ڕوویا به‌شداری له فێستیڤاڵێكی ساڵانه‌ی له‌نده‌ن كرد، به به‌شداریكردنی له فیلمی ده‌رهێنه‌رێكی كورددا توانی ناسناوی باشترین ئه‌كته‌ری ناو فێستیڤاڵه‌كه به‌ده‌ست بێنێت.
كچه ئه‌كته‌ر و سیناریستێكی كورد ڕوویا مۆرسه‌لی، به‌هۆی كاركردن و به‌شداریكردنی وه‌ك پاڵه‌وانی فیلمی "سبه‌ی دادێ"، توانی وه‌ك یه‌كێك له باشترین ئه‌كته‌ره‌كانی ناو فێستیڤاڵێكی له‌نده‌ن دیاری بكرێت.
دوای ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش كه له كۆتایی فێستیڤاڵه‌كه‌دا ئه‌نجام درا، ڕوویا مۆرسه‌لی وه‌ك باشترین ئه‌كته‌ری ژن له فێستیڤاڵه‌كه‌دا دیاری كرا و خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی وه‌رگرت.
له‌مباره‌یه‌وه روویا بۆ "وشه" گوتی: "شانازی ده‌كه‌م كه توانیومه ئه‌و ناسناوه به‌ده‌ست بێنم، هه‌رچه‌نده ڕۆڵه‌كه‌م زۆر قوڕس بوو، چونكه ده‌بوو ڕۆڵی دایكی منداڵێكی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت بگێڕم كه ئه‌مه‌ش زۆر ئازاری ناخمی ده‌دا و كاری تێده‌كردم".
"ڕوویا مۆرسه‌لی" ئه‌كته‌ر، مۆدێل و سیناریستی ئێرانییه، له نوێترین كاری‌دا به‌شداری فیلمی "روزی دادی"ی "دانی دارین"ی ده‌رهێنه‌ری كوردی كردووه كه ڕوویا له‌و فیلمه‌دا ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێڕێت.
ڕوویا له حوزه‌یرانی ساڵی 1986 له ئێران له دایك بووه، له ساڵی 2008 چووه‌ته به‌ریتانیا و له‌وێ نیشته‌جێ بووه، وه‌ك مۆدێل، ئه‌كته‌ر و سیناریست خۆی پێ گه‌یاندووه، زۆرینه‌ی كاره‌كانیشی له‌پێناو پێگه‌یاندنی ژن بووه و هه‌وڵی داوه وا له ژنان بكات متمانه‌یان به خۆیان بێت و خه‌ونه‌كانیان به‌دی بێنن.
وشه| پشتیوان عه‌بدوڵا