ڕۆژنامەیەكی لەندەنی: پارتی كاندیدی هەبێ بەرهەم ساڵح نابێتە سەركۆمار

:: PM:12:21:20/09/2018 ‌
ڕۆژنامەیەكی لەندەنی بڵاوی كردووەتەوە، ئەگەری زۆرە وادەی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەركۆمار بۆ دوای 30ی ئەیلوول دوابخات، هاوكات هێمای بۆ ئەوەیش كردووە ئەگەر پارتی كاندیدی هەبێ، بەرهەم ساڵح لە بوونی بە سەركۆمار دوور دەكەوێتەوە.

ڕۆژنامەی "حەیات"ی لەندەنی بڵاوی كردووەتەوە، كە ئەو لایەنانەی پرسی هەڵبژاردنی حەلبووسیان وەك سەرۆكی پەرلەمان لەناو دانیشتنی پەرلەمان سەرخست، لەگەڵ قاسم سولەیمانی فەماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران فشاریان دروست كردووە و دەیانەوێ هەڵبژاردنی سەركۆماری عێراق، بۆ دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دوا بخرێ، كە پێشبینی دەكرێ پارتی دیموكراتی كوردستان زۆرینەی ڕەهای كورسییەكان بەدەست بهێنێت.

لایەنەكانی هاوپەیمانی بناء  كە لە هاوپەیمانی فەتح و دەوڵەتی یاسا و میحوەری وەتەنی پێكهاتوون، بەهۆی ئەوەی بەرهەم ساڵح و حزبەكەی پێشووی پشتیوانی هەڵبژاردنی محەمەد حەلبووسیان نەكردووە و بەرهەم ساڵح لە دەرەوەی ڕێككەوتنەكان بووە، نایانەوێ پشتیوانی بكەن، بۆیە ئەگەر حزبەكەی بارزانی كاندیدی بۆ سەركۆمار هەبێ، ئەوە بە تەواوی بەرهەم ساڵح  لە بوونی بە سەركۆمار دوور دەكەوێتەوە و هاوپەیمانی بناء  پشتیوانی كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەن.


وشە - باز ئه‌حمه‌د