مون جاى سه‌رۆكى كۆریاى باشوور راى گه‌یاند، به‌منزیكانه سه‌ردانى واشنتن ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى په‌یامێكى سه‌رۆكى كۆریاى باكور به دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بگه‌یه‌نێ.
ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى مون جاى سه‌رۆكى كۆریاى باشوور ئاشكراى كرد، به‌منزیكانه سه‌ردانى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆك ئه‌مه‌ریكا كۆ ده‌بێته‌وه.
مون جاى له گوته‌كانى كه له ئاژانسى
سپۆتنیكى رووسى بڵاو كراوه‌ته‌وه و گوتوویه‌تى، "ده‌مه‌وێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك تره‌مپ باس له ورده‌كارى پرۆسه‌ى داماڵینى چه‌كى ئه‌تۆمى بكه‌م، كه له‌راگه‌یانراوى كۆتایى لووتكه‌ى دوو كۆریاكه باسیان لێوه ده‌كرێت".
جیا له‌مه‌ش مون جاى راى ده‌گه‌یه‌نێ كه په‌یامێكى كۆریاى باكورى لایه و بۆ ئه‌مه‌ش ده‌ڵێ، "كۆریاى باكور ده‌یه‌وێ په‌یامێكى ئه‌وان به سه‌رۆك تره‌مپ بگه‌یه‌نم، پێشتریش ئێمه په‌یامى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانمان به كۆریاى باكور گه‌یاندووه، منیش پابه‌ند ده‌بم به‌م رۆڵه".
رۆژى سێشه‌مى رابردوو مون جاى سه‌رۆكى كۆریاى باشوور بۆ سه‌ردانێكى سێ رۆژى گه‌یشته كۆریاى باكور، له‌وێ دیدارێكى له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئۆنى سه‌رۆكى ئه‌م وڵاته ئه‌نجام دا.