هاوپه‌یمانى ته‌ناهى كۆمه‌ڵه‌یى كه له شه‌ش وڵات پێكهاتووه، ئاشكراى ده‌كات كه دوو هه‌زار و 500 تیرۆریستى داعش له عێراق و سووریا به‌ره‌و ئه‌فغانستان و پاكستان رۆیشتوون.
هاوپه‌یمانى ته‌ناهى كۆمه‌ڵه‌یى كه به كورتكراوه‌ى
CSTO ناسراوه، ئاشكراى ده‌كات له به‌دواداچوونێكیان ده‌ركه‌وتووه له‌ماوه‌ى ساڵیكدا زیاتر له دوو هه‌زار و 500 چه‌كدارى داعش له سووریا و عێراقه‌وه بۆ پاكستان و ئه‌فغانستان گوێزراونه‌ته‌وه.
ئه‌ناتۆڵى سیدرۆڤ سوپاسالارى هاوپه‌یمانییه‌كه‌ى گوتوویه‌تى، "مه‌ترسى سه‌ره‌كى له‌وه‌دایه ئه‌م تیرۆریستانه ئه‌فغانستان وه‌ك پێگه‌یه‌كى خۆیان ده‌زانن بۆ ئه‌وه‌ى له‌وێ به‌ره‌و ناوه‌ڕاست و باشوورى ئاسیا بچن و تێیدا كار بۆ دامه‌زراندنى خه‌لافه‌تى گه‌وره بكه‌ن".
سیدرۆڤ ده‌ڵێ "بارودۆخى ئاسیاى ناوه‌ڕاست هێشتا شڵه‌ژاوه و مایه‌ى نیگه‌رانییه‌كى گه‌وره‌یه".
به‌پێى راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، دواى رووخانى ده‌سه‌ڵاتى داعش له سووریا و عێراق، ژماره‌یه‌كى زۆرى تیرۆریستانى سه‌ر به‌م رێكخراوه به‌ره‌و لیبیا و بیابانى سیناى میسڕ رۆیشتوون و به‌شێكى تریش به‌ره‌و ناوچه سنوورییه‌كانى ئه‌فغانستان و پاكستان.
هاوپه‌یمانى" CSTO" له كورتكراوه‌ى" Collective Security Treaty Organizatio" هاوپه‌یمانێتییه‌كه بۆ پاراستنى بارودۆخى ته‌ناهى، له نێوان چه‌ند وڵاتێكى یه‌كێتى سۆڤیه‌تى پێشوو ئه‌نجام دراوه و له‌وانه رووسیا و ئه‌رمینیا و كازاخستان و تاجیكستان و قیرغیزستان و ئۆزباكستان، واژوویان له‌سه‌ر هاوپه‌یمانێتییه‌كه كردووه.