ئێران: داوای ئەمەریكا بۆ سازكردنی رێككەوتننامەیەكی نوێ تەنیا بانگەشەیە

:: PM:07:19:20/09/2018 ‌

وەزیری دەرەوەی ئێران رای گەیاند كە ئەمەریكا ناتوانێت هەوڵی گفتوگۆكردن بۆ سازكردنی رێككەوتننامەیەكی نوێی لەگەڵ تاران بدات، لەو كاتەی پێشێلی پابەندییەكانی كرد بە پاشەكشەكردن لە رێككەوتنی ئەتۆمی كە لە 2015 هاتە واژووكردن. 

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ پێنجشەم لە تویتێك لە تویتەر نووسیویەتی، ئەمەریكا وا وەسفی رێككەوتنی ئەتۆمی دەكات وەك رێككەوتن لە نێوان دوو حكوومەت و بانگەشەی ئەوەیش دەكات كە هەوڵی سازكردنی رێككەوتننامەیەك دەدات، ئەوەیش هەڵەیە، بۆیە ئەمەریكا پێشێلی پابەندییەكانی لە رێككەوتنی ئەتۆمی كردووە و پێ دەچێت ئەو تەنیا بە شێوە داوای ئاشتی دەكات و هیچیتر.

ئەو قسانەی زەریف دوای لێدوانێكی دۆناڵد ترەمپ هات كە داوای لە سەرانی ئێرن كردبوو بۆ سازكردنی رێككەوتنێكی نوێ، ئەوەیش دوای ئەوەی لە نیسانی رابردوو ترەمپ پاشەكشەكردنی وڵاتەكەی لە رێككەوتننی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران كە لە 2015 واژوو كرابوو، راگەیاند و بەو شێوەیە سزاكانی ئەمەریكا بۆ سەر تاران بە دوو قۆناغ دەست پێ دەكەنەوە كە یەكەمیان لە مانگی ئابی رابردوو هاتە جێبەجێكردن و ئەوەی تر لە كۆتای ئەمساڵ.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل