سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرای كرد، ئه‌وانه‌ی بۆڕی نه‌وتیان له هه‌ولێر كونكردووه، كه‌سانی ئاسایین و ئه‌فسه‌ری باڵا نین و سه‌رجه‌میشیان گیراون و حوكمی یاسایان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت، له‌باره‌ی به‌لاڕێدابردنی ئه‌و بابه‌ته‌یش سه‌رچاوه‌كه گوتی، ئه‌مه نیشانه‌یه‌كی نه‌رێنی نییه، به‌ڵكوو به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه له هه‌ولێر ده‌زگا ته‌ناهییه‌كان حوكمی یاسا به‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێك ده‌سه‌پێنن له هه‌ر ده‌زگا و دامه‌زراوه و پله و پۆستێك بێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌و دۆسیه‌یه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، دۆسیه‌ی كونكردنی بۆڕی نه‌وت له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه له هه‌ولێر به‌گوێره‌ی یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێ و ئه‌مه سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه له هه‌ولێر كه‌س له سه‌رووی یاساوه نییه، ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانی هه‌ولێریش یاسا به‌سه‌ر هه‌موو كه‌س ده‌چه‌سپێنن، له هه‌ر پله و پۆستێكدا بن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه دووپاتی كرده‌وه، هه‌ندێك له میدیاكان ده‌یانه‌وێ ئه‌و دۆسیه‌یه به ئاراسته‌یه‌كی تر ببه‌ن، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌و بابه‌ته پرۆسه‌یه‌كی یاساییه و له چوارچێوه‌ی چه‌سپاندنی حكوومی یاسایه بۆ هه‌ر كه‌سێك كه پێچه‌وانه‌ی یاسا هه‌نگاو بنێت، بۆیه نیشانه‌ی خاوه‌ن بڕوا و مه‌بده‌ئێكه كه له هه‌ولێر پێڕه‌و ده‌كرێ و هه‌موو كه‌س ده‌خرێته ژێر حوكمی یاساوه ئه‌گه‌ر كاری نایاسایی بكات.
دووپاتی كرده‌وه، ئه‌و میدیایانه ده‌یانه‌وێ ئه‌و پرسه به لاڕێ ببه‌ن، با هاوشێوه‌ی ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانی هه‌ولێر و كار له‌سه‌ر ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانی خۆیشیان بكه‌ن، تا یاسا بچه‌سپێنن، چونكه هه‌موو كه‌س ده‌زانێ كه ئه‌گه‌ر حوكمی یاسا له‌سه‌ر سلێمانی و زۆنی ڕه‌نگاوڕه‌نگ بچه‌سپێت، كه‌سانی باڵا و به‌رپرسی زۆر گه‌وره‌ی حزبی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌و سنووره ده‌بێ هاوشێوه‌ی ئه‌وانه‌ی هه‌ولێر بگیرین و به‌گوێره‌ی یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێ، به‌ڵام له‌وێ یاسا نییه و هه‌موو كه‌س بۆ خۆی ده‌یبا و ده‌یدزێ، پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه له هه‌ولێر یاسا و ئارامی به‌رقه‌راره و هیچ كه‌س له ده‌ستی یاسا ڕزگاری نابێت.
سەرچاوەکە زیاتر گوتی "ئێمە دەزانین گرووپی خیانەتی ۱٦ی ئۆکتۆبەر بۆچی زۆر کار لەسەر ئەم زانیارییە دەکەن و میدیاکانی خۆیان بۆ تەرخان کردووە، دەیانەوێ ژاوە ژاو دروست بکەن لە ساڵوەگەڕی خیانەتەکەیاندا تا خەڵک بیری بچێتەوە، بەڵام ئاسایش دەزگای پیشەییە و هەرکەس سەرپێچی کاری خۆی بکات ئێمە بەپێی یاسا سزای دەدەین،.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، هیچ ئه‌فسه‌رێكی باڵای ئاسایش له‌و بابه‌ته تێوه‌نه‌گلاون و ئه‌وانه‌ی كاره‌كه‌یان كردووه سه‌رجه‌میان گیراون و له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان و به‌گوێره‌ی یاسا و له‌لایه‌ن دادگاوه سزایان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت.