له ساڵڕۆژی داستانه مه‌زنه‌كه‌ی پردێ، فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه داوه، كه پشتكردن له پێشمه‌رگه له ئه‌نجامی خیانه‌ته گه‌وره‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر وای كرد نه‌یارانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بده‌ن، به‌ڵام له داستانی پردێ مه‌به‌ستی گڵاویان له گۆڕنرا.
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه ڕاگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی داستان و قاره‌مانییه‌تییه‌كه‌ی ساڵی ڕابردوو پێشمه‌رگه له پردێ بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، له ڕۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆ له 20ی 10ی 2017 گه‌لی كوردستان له داستانێكی مه‌زنی پڕ له قاره‌مانیدا، به‌ره‌نگای هێرش و پیلانی ناحه‌زانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه بووه‌وه، ئه‌م پیلانه له خیانه‌ته گه‌وره‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌ستی پێكردبوو، كه پشتی پێشمه‌رگه‌یان به‌ردا و كه‌ركووكی دڵی كوردستانیان به نرخێكی هه‌رزان فرۆشت.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ئه‌و خیانه‌ته وای كرد نه‌یارانی گه‌له‌كه‌مان و هه‌رێمی كوردستان به پاروویه‌كی ئاسان بزانن و ویستیان داگیری بكه‌ن، بۆیه ڕوویان كرده هه‌ولێری پایته‌خت، به‌ڵام له به‌رگرییه پڕ له قاره‌مانییه‌كه‌ی پردێ دا پێشمه‌رگه په‌لاماره‌كه‌ی نه‌یار و داگیركه‌رانی تێك‌شكاند و مه‌به‌ستی گڵاوی ئه‌وانی له گۆڕ نا.
ئاماژه دراوه، به هه‌مانشێوه له سحێلای به‌رخودان و مه‌ردایه‌تی و له مه‌خموور و به‌ره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی دیجله، پێشمه‌رگه پشت به خواد و خۆڕاگر و نیشتمانپه‌روه‌رانی گه‌ل پیلانی نه‌یارانی بۆ له‌ناوبردنی هه‌رێمی كوردستان تێك‌شكاند و كوردستان به سه‌ربه‌رزی مایه‌وه.
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی پێشمه‌رگه ڕوونی كردووه‌ته‌وه، 20ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره بوو له خه‌باتی میله‌ته‌كه‌مان دا، له‌و ڕۆژه مێژوویه‌كی پڕ له شانازی تۆمار كرا، فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كان ئه‌و ڕۆژه مێژووییه به ڕۆژێكی پڕشنگداری پێشمه‌رگه و كوردستان ده‌زانێ و یادی به‌رز ده‌نرخێنێت.
له كۆتایی په‌یامه‌كه هاتووه، ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی پێشمه‌رگه بۆ هه‌موو لایه‌كی سه‌لماند كه گه‌لی كوردستان خاوه‌ن دۆزێكی ڕه‌وایه و ئاماده‌یه تا دوایین دڵۆپی خوێن به‌رگری له خاك و كه‌رامه‌تی نیشتمان بكات، ئه‌و سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه به خوێنی ئاڵی ده‌یان شه‌هید هاته ئاراوه، هه‌زاران سڵاو بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كورد و كوردستان و سوپاس و پێ‌زانین بۆ ئه‌و پێشمه‌رگه و فه‌رمانده قاره‌مانانه كه ڕۆلیان هه‌بوو له تۆماركردنی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه، كه تا هه‌تایه له بیره‌وه‌ری میله‌ته‌كه‌مان ده‌مێنێته‌وه و به به‌رزی یاد ده‌كرێته‌وه.