ڕۆژنامه‌ی "
واشنتن پۆست"ی ئه‌مه‌ریكی له ڕاپۆرتێكدا بڵاوی كرده‌وه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سێبه‌ری سه‌رۆكایه‌تی دۆناڵد تره‌مپ ده‌چێته ناو شه‌ڕی به وه‌كاله‌ت له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران، ئه‌ویش له ڕێی سعوودیه و ئیسرائیل ده‌بێ و عێراقیش هاوشێوه‌ی لبنان و سووریا و یه‌مه‌ن ده‌بێته یه‌كێك له وێرانترین ناوچه‌كانی دنیا.
له ڕاپۆرته‌كه‌ی ڕۆژنامه‌كه هاتووه، ئامانجی سه‌ره‌كی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بریتییه له زاڵبوون یان هاوسه‌نگی دروستكردنی هێزه كێبه‌ركێكاره‌كان و هاوڕاكردنیان له‌سه‌ر پشتیوانی و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌مه‌یش به‌شێكی خۆی له به‌رپاكردنی ئاشتی له نێوان وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئیسرائیل ده‌بینێته‌وه، جیا له ڕوانگه‌ی ئابووری و لێبورده‌یی ئاینی و مافه‌كانی مرۆڤ و پێشكه‌وتنی ناوچه‌كه.
له به‌شێكی تری ڕاپۆرته‌كه هاتووه، سه‌رۆكی پێشوو باراك ئۆباما ئه‌و ئه‌جێندایانه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی هه‌ڵه دروستكرد، به‌ڵام سه‌رۆكی ئێسته دۆناڵد تره‌مپ بژاره‌كان ده‌گرێته‌به‌ر و به هیچ شێوه‌یه‌كیش سازیشیان له‌سه‌ر ناكات و له‌سه‌ر بۆچوون و سیاسه‌ته‌كانی خۆی سووره و پاشگه‌ز نابێته‌وه، بۆیه پشتیوانی سعوودیه و هاوپه‌یمانه سوننییه‌كانی ده‌كات تا به‌شێوه‌یه‌كی تاكتیكی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی بكه‌ن، ئه‌م كاره‌یش ڕێ به دروستبوونی زۆر كاره‌ساتی تر ده‌دا دژی مرۆڤایه‌تی له دنیا، وه‌ك ئه‌وه‌ی جه‌نگی یه‌مه‌نی لێ كه‌وته‌وه و سووریای تێدا وێران بوو.
ڕاپۆرته‌كه ورده‌كاری زۆری له‌باره‌ی سیاسه‌ته‌كانی تره‌مپ به‌رانبه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خستووه‌ته‌ڕوو و دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئێسته هه‌نگاوه‌كان به‌و ئاراسته‌یه ده‌ڕۆن كه شه‌ڕی به وه‌كاله‌ت دژ به ئێران بكرێ له‌لایه‌ن سعوودیه و ئیسرائیله‌وه و ئه‌مه‌ریكایش گوشاری ئابووری زیاتر بخاته سه‌ر تاران، بۆ ئه‌مه‌یش عێراق ده‌بێته گۆڕه‌پانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی جه‌نگ، چونكه ئه‌ركی سه‌ره‌تا ئه‌وه‌یه ده‌ستی ئێران له وڵاتان دوور بخه‌نه‌وه، تا بتوانن به‌سه‌ری دا زاڵ بن.