دووگیانی ئافرەتان لە 40 هەفتەدا (هەفتەی نۆیەم )

:: PM:02:08:18/12/2016 ‌

لە هەفتەی نۆیەمدا ئەم پزیشكە پسپۆڕە باس لە گەورە بوونی مەمكەكانی ئافرەت دەكات، هەروەها چارەسەری ئەو ئازارەی لە مەمك و هەستیاری مەمك دروست دەبێت ئاشكرای دەكات.

دكتۆر گوڵاڵە محەمەد پسپۆڕی نەزۆكی و منداڵان لەڕێگەی "وشە"ەوە هەفتەی نۆیەمی دووگانی ڕوون دەكاتەوە دەڵێ‌، كڕكڕاگە و ئێسكەكانی منداڵ دەست دەكات بە دروستبوون، هەروەها ڕیخۆڵە  وێڵاشی دایك جێ دەهێڵێت و دەچێتە ناو سگی منداڵ.

ئەم پزیشكە پسپۆڕە ئاماژە بەوەش دەكات، دایكی دووگیان مەمكەكانی زۆر گەورە دەبێت زۆریش هەستیار دەبن، باشترین ڕێگا لە هەستیاری و چارەسەری بریتییە لە بەستنی مەمكدان بەبەردەوامی، چونكە مەمكدان ئازاری مەمكەنانی ئافرەت لەم قۆناغە كەم دەكاتەوە.

دكتۆر گوڵاڵە چەند تێبینیەك لەم هەفتەیە لەسەر ئافرەتی دووگیان دەخاتەڕوو، هەست بە دڵ سووتانەوە دەكەیت، هەروەها واهەست دەكەیت خۆراك لەناو گەدەت هەرس نابێت، زۆرێك لە ئافرەتی دووگیان پەنا بۆ خواردنەوە گازییەكان دەبەن كە زۆر خراپە، چارەسەر پێویسە بە ڕۆیشتن و گفتوگۆ ئەم دڵ سووتانەیەوە تێپەڕێنیت.

ئەو پزیشکە پسپۆرە لە ڕێی "وشە"ەوە بەردەوام دەبێ لە خستنەڕووی زنجیرە ئامۆژگارییەکانی بۆ ئافرەتان لە پرۆسەی سکپڕیدا و لە ئامۆژگارییەکانی داھاتوویداباس لە زیادبوونی كێشی ئافرەت دەكات كە تا 15 كیلۆیە زیاتر و كەمتر زیان و سوودەكانی دەخاتەڕوو.



وشە - رامیار جەواد