له درێژه‌ی هه‌فته نمایشه‌كانی سه‌نته‌ری ئاڵا، ئه‌مڕۆ فیلمێكی بیانی له شاری هه‌ولێر پێشكه‌ش ده‌كرێ، دواتریش خوێندنه‌وه بۆ فیلمه‌كه ده‌كرێت و له لایه‌ن كه‌سانی شاره‌زاوه قسه‌ی له‌باره‌وه ده‌كرێت.
بڕیاره ئه‌مڕۆ شه‌موو 17ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، له هه‌فته نمایشی سه‌نته‌ری ئاڵا بۆ په‌ره‌پێدانی ڕۆشنبیری و هونه‌ری، فیلمێكی بیانی نمایش بكرێت و دواتریش له‌لایه‌ن عه‌بدولكه‌ریم عه‌بدوڵا خوێندنه‌وه بۆ فیلمه‌كه ده‌كرێت.
فیلمی the shallows كه فیلمێكی ئه‌مه‌ریكییه و له ده‌رهێنانی gumi colt serra ده‌رهێنه‌ری ناسراوی ئه‌مه‌ریكا و به‌رهه‌می ساڵی 2016یه، ئه‌مڕۆ له سه‌نته‌ری ئاڵا له شه‌شه‌مین نمایشی هه‌فته فیلم‌دا نمایش ده‌كرێت.
سه‌نته‌ری ئاڵا به هاوكاری فیلم هاوس هه‌ستاوه به نمایشكردنی هه‌فته فیلم و ئه‌مڕۆ شه‌شه‌م هه‌فته‌ی به‌رنامه‌كه‌یانه، كه تێیدا سێ فیلمی كوردیش پێشكه‌ش كراوه.
فیلمه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ سه‌عات چواری ئێواره له هۆڵی سه‌نته‌ری ئاڵا له هه‌ولێر نمایش ده‌كرێت، هاتن بۆ هه‌مووانه.