ئه‌گه‌ر به‌ناو هه‌ولێردا گوزه‌رێك بكه‌ی، به قه‌د ئه‌وه‌ى باڵه‌خانه ته‌واوكراوه پڕ ڕووناكییه‌كانت به‌رچاو ده‌كه‌وێ، ئه‌وا باڵه‌خانه ته‌واو نه‌كراوه‌كانیش به‌رچاو ده‌كه‌ون و دیمه‌نێكى نائاساییان به شاره‌كه به‌خشیوه.
به‌شێك له‌و باڵه‌خانانه له قۆناغێكى ناوه‌ندى كاره‌كانیان ڕاگیراوه و بیانووش بۆ ڕاگرتنى كاره‌كانیان، ته‌نگژه‌ى دارایى بووه. هاوكات جێگرى پارێزگارى هه‌ولێر ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، هۆی ته‌واونه‌كردنی به‌شێك له‌و باڵه‌خانانه، خاوه‌نى موڵكه‌كانن و به بیانووى جۆراوجۆر ته‌واوی ناكه‌ن.
له ماوه‌ى چه‌ند ساڵى ڕابردوودا هه‌ولێر گه‌شه‌سه‌ندنێكى به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه بینى، به‌ڵام له دواى ساڵى 2016 و دواى ده‌ركه‌وتنى كاریگه‌رییه‌كانى ته‌نگژه‌ى دارایى، ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندنه وه‌ستا، ئێسته كه دۆخى دارایى به‌ره‌و باشتر ده‌چێت، هێشتا پڕۆژه‌كان له هه‌ولێر به ته‌واوى ده‌ستیان پێ نه‌كردووه‌ته‌وه.
جیا له‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك باڵه‌خانه‌ی به‌رز هه‌ن ده‌یان ساڵه ته‌واو ناكرێن و روون نییه هۆكاره‌كه‌ی چییه، به‌ڵام به‌گشتیی باڵه‌خانه‌ى ته‌واو نه‌كراو هه‌ولێرى داپۆشیوه، له سه‌ره‌تاى شه‌قامى 60 مه‌ترى و 100 مه‌تری شاره‌كه تا كۆتایی، به ده‌یان باڵه‌خانه‌ى ته‌واو نه‌كراو ده‌كه‌ونه به‌رچاو، باڵه‌خانه ته‌واو نه‌كراوه‌كان باڵه‌خانه‌ى ئاسایی نین، به‌ڵكو هه‌یانه به چه‌ندان نهۆم به‌رز بووه‌ته‌وه.
هیوا ره‌سووڵ به‌ڵێنده‌ره و پێى وایه، ته‌نگژه‌ى دارایى هۆكار بووه بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێكى زۆر له پڕۆژه‌كان بوه‌ستن. ئه‌و ده‌ڵێ، "هه‌ر باڵه‌خانه‌كان نین، به‌ڵكو ده‌یان پڕۆژه‌ى گرنگ وه‌ستاون كه تا ئێسته باسیان نه‌كراوه".
هیوا بۆ "وشه" گوتى، له ڕابردوودا چه‌ند لیژنه‌یه‌ك له‌لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه هه‌وڵیان داوه پاڵه‌په‌ستۆ دروست بكه‌ن تا پڕۆژه ته‌واو نه‌كراوه‌كان ته‌واو بكرێن، به‌ڵام گه‌وره‌ترین بیانووى به‌ڵێنده‌ر و خاوه‌ن پڕۆژه‌كان، نه‌بوونى پاره بووه".
ئه‌و به‌ڵێنده‌ره دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌و پاره‌یه‌ى بڕیاره له‌لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه پێیان بدرێ، ته‌نیا بۆ دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كانیانه و ناتوانن پڕۆژه‌ى نوێى پێ دروست بكه‌ن.
ته‌واونه‌كردنى باڵه‌خانه‌كان له هه‌ولێر، له هه‌موو ئه‌و پڕۆژانه دیارترن كه له‌لایه‌ن به‌ڵێنده‌ر و خاوه‌ن موڵكه‌كانه‌وه باسیان ده‌كرێ، چونكه سیماى هه‌ولێر زۆرجار به‌نده به ته‌واوكردنى ئه‌و باڵه‌خانانه‌وه.
شه‌وقى نه‌بى خاوه‌نى باڵه‌خانه‌یه‌كى ته‌واو نه‌كراوه، خۆى خاوه‌نى موڵكه‌كه‌یه و له ساڵى 2015وه وازى له ته‌واوكردنى باڵه‌خانه‌كه‌ى له سه‌نته‌رى هه‌ولێر هێناوه. ئه‌و به‌گوته‌ی خۆی، هاوشێوه‌ی خاوه‌ن موڵك و به‌ڵێنده‌ره‌كانى تر تووشى ته‌نگژه‌ى دارایى بووه.
شه‌وقى خاوه‌نى باڵه‌خانه‌یه‌كى 12 نهۆمییه له شه‌قامى 100 مه‌تریى شارى هه‌ولێر، بۆ "وشه" ئاماژه به‌وه ده‌دا، پڕۆژه‌كه‌ى به‌هۆى نه‌بوونى پاره ڕاگرتووه، ئێسته ده‌یه‌وێ باڵه‌خانه‌كه به‌كرێ بدات و به پاره‌ى پێشه‌كى كرێیه‌كه‌ى به‌شێكى ته‌واو بكات، به‌ڵام تا ئێسته‌یش ئه‌و هه‌نگاوه قورسه و ڕه‌نگه سه‌ر نه‌گرێ.
خاوه‌نى ئه‌و باڵه‌خانه ته‌واو نه‌كراوه نیگه‌رانه له‌وه‌ى ناتوانێ باڵه‌خانه‌كه‌ى ته‌واو بكات، وه‌ك دووپاتی ده‌كاته‌وه پێویسته حكوومه‌ت له پێشینه‌ى كاره‌كان، بدات به‌و باڵه‌خانانه‌ى كه گه‌وره و دیارن و شوێنى ستراتیجى بازرگانییان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى ته‌واو بكرێن.
له به‌رانبه‌ردا تاهیر عه‌بدوڵا جێگرى پارێزگارى هه‌ولێر، به "وشه"ى گوت، ئێسته ته‌نیا ئه‌وه هه‌یه به‌شێك له پاره‌ى به‌ڵێنده‌ران بدرێ، به‌ڵام هیچ هه‌نگاوێك نییه بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى فراوان پڕۆژه ته‌واو نه‌كراوه‌كان له هه‌ولێر ده‌ست پێ بكاته‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ى پێوه‌ندى به پارێزگاوه هه‌یه.
ئه‌و دووپاتى كرده‌وه كه زیاتر له 500 پڕۆژه‌ى بچووك و گه‌وره وه‌ستاون كه له‌سه‌ر پارێزگاى هه‌ولێر حیساب ده‌كرێن، هه‌موو پڕۆژه‌كانیش بۆ ساڵانى زوو ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
جێگرى پارێزگارى هه‌ولێر ئه‌وه‌یشى گوت، "هه‌ندێك له‌و باڵه‌خانانه‌ى له هه‌ولێر ته‌واو ناكرێن، له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنان یان خاوه‌ن موڵك و بانه‌وانی (موساته‌حه)یه بۆیه ته‌واو نه‌كراون، بیانوویان نه‌بوونى پاره بووه، له‌ناو باڵه‌خانه‌كاندا زۆر پڕۆژه هه‌یه، ڕه‌نگه خاوه‌ن هۆتێل بێت و باڵه‌خانه‌كه‌ى راگرتبێ، به‌تایبه‌ت كه زانیویه‌تى سوودى لێ نابینێ".
"لیژنه‌یه‌ك پێكهاتووه بۆ ئه‌وه‌ى پاڵه‌په‌ستۆ دروست بكه‌ن بۆ ته‌واوكردنى باڵه‌خانه‌كان و چیتر باڵه‌خانه‌ى ته‌واونه‌كراو له‌ناو هه‌ولێر نه‌بینرێ، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى ده‌بینرێن و باڵه‌خانه‌ى گه‌وره‌ن كه ئومێد هه‌یه له ساڵى نوێ به‌شێك له‌و باڵه‌خانانه ته‌واو بكرێن" تاهیر عه‌بدوڵا وای گوت.
ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى هه‌ولێر له‌سه‌ر ته‌واونه‌كردنى باڵه‌خانه‌كان قسه‌یان هه‌یه و پێیان وایه، ئه‌و كاره سه‌تان ملیۆن دۆلارى ده‌وێ. وه‌ك دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه "به‌شێكى زۆر له‌و پڕۆژانه‌ى له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنانن، ده‌ستیان به كاركردن كردووه‌ته‌وه".
سامان عاره‌ب به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی وه‌به‌رهێنان له هه‌ولێر، به"وشه"ى گوت، زۆربه‌ى ئه‌و پڕۆژانه‌ى له‌سه‌ر ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانن، ده‌ستیان به كاركردن كردووه‌ته‌وه، ته‌نیا سێ پڕۆژه نه‌بێ كه مۆڵه‌ته‌كانیان وه‌رگیراونه‌ته‌وه له‌سه‌ر دواخستنى ته‌واوكردنى پڕۆژه‌كانیان.
ئه‌و گوتى 70 پڕۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان وه‌ستابوون، ئێسته زیاتر له 50 پڕۆژه كاركردن تێیاندا ده‌ستى پێ كردووه‌ته‌وه، به‌شێك له پڕۆژه‌كان كێشه‌یان هه‌یه و دوا خران، زۆربه‌ى پڕۆژه‌كانیش پیشه‌سازى و گه‌شتوگوزارن كه ده‌ستیان به‌كاركردن كردووه‌ته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌به‌رهێنان ڕاى گه‌یاند، "150 ملیۆن دۆلار بۆ ته‌واوكردنى پڕۆژه‌كان دێته خه‌مڵاندن كه پێویستیانه، به‌ڵام ژماره‌یه‌كى ورد له‌وباره‌یه‌وه نییه، ئه‌و باڵه‌خانانه‌یشى ته‌واو ناكرێن، پێویسته له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه به‌دواداچوونیان بۆ بكرێ".