به‌بۆنه‌ى رۆژى له‌دایكبوونى پێغه‌مبه‌رى ئیسلام چێشتخانه‌ى سه‌ید له شارى دهۆك داهاتى ئه‌مڕۆى هه‌مووى ده‌به‌خشێته نه‌خۆشخانى شێرپه‌نجه به تایبه‌تى منداڵان.
حه‌سه‌ن ساڵح خاوه‌نى چێشتخانه‌كه به "وشه"ى راگه‌یاند، وه‌ك هاوكارییه‌ك بۆ نه‌خۆشخانى شێرپه‌نجه و به‌بۆنه‌ى ڕۆژى له‌دایكبوونى پێغه‌مبه‌رى ئیسلام، داهاتى ئه‌مڕۆ هه‌مووى ده‌به‌خشێته ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه.
ڕوونیشى كرده‌وه كه ئه‌و هاوكارییه داراییه به‌بۆنه‌ى ڕۆژى له‌دایكبوونى پێغه‌مبه‌رى ئیسلامه و ئه‌م هه‌ڵمه‌ته تا سه‌عات 12ى شه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت و چاوه‌رێ ده‌كرێت خه‌لكانێكى زۆر به‌شدارى بكه‌ن.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆرى