ئه‌مڕۆ له دانیشتنى په‌رله‌مانی عێراق، په‌رله‌مانتاران ده‌نگیان له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و بڕیاره‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى دا كه له ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تیكردنی حكوومه‌تى كاربه‌رێكه‌ر ده‌رى كردبوون.
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى عێراق به سه‌رۆكایه‌تیى محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى، دانیشتنى ژماره 14 وه‌رزى یه‌كه‌م و ساڵى یه‌كه‌مى ئه‌نجام دا و یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانى دانیشتنه‌كه تایبه‌ت بوو به‌و بڕیارانه‌ى كه حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوو له كاتى سه‌رۆكایه‌تیكردنی حكوومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ر ده‌رى كردبوون.
په‌رله‌مانتاران ده‌نگیان له‌سه‌ر بڕیارێك دا كه له ده‌قه‌كه‌ى هاتووه، سه‌رجه‌م ئه‌و بڕیارنه هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه كه حه‌یده‌ر عه‌بادى له كاتى ته‌واوبوونى خولى پێشووى په‌رله‌مان ده‌رى كردوون.
له ده‌قى بڕیاره‌كه‌ى په‌رله‌مان هاتووه، "به تێڕوانین له‌وه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران و حكوومه‌تى پێشوو كۆمه‌ڵێك بڕیارى پێچه‌وانه‌ى حوكمه‌كانى ده‌ستوور ده‌ریان كردووه له ماده‌كانى (24،61، 80)، له ماوه‌ى كۆتاییهاتنى خولى سێیه‌مى په‌رله‌مان و نه‌بوونى رۆلى یاسادانان و چاودێرى په‌رله‌مانتاران، په‌رله‌مان بڕیارى دا كاركردن به‌و بڕیارانه رابگرێت".
دواى ته‌واوبوونى ماوه‌ى یاسایى خولى سێیه‌مى په‌رله‌مان، حه‌یده‌ر عه‌بادى كۆمه‌ڵێك بڕیارى ده‌ركرد، له‌وانه دوورخستنه‌وه‌ى فاڵح فه‌یاز بوو له سه‌رۆكایه‌تى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى و دانانى سه‌رۆكى كۆمپانیاى نه‌وتى عێراقى و چه‌ندان بڕیارى تر.