ئه‌مڕۆ به پێشنیارى شاى سعوودیه حه‌وت وڵات له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتن قه‌واره‌یه‌كى نوێ دابمه‌زرێنن به ناوى "قه‌واره‌ى وڵاتانى ده‌ریاى سوور".
رۆژنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌ت بڵاوى كردووه‌ته‌وه ئه‌مڕۆ شا سه‌لمان كوڕى عه‌بدولعه‌زیز شاى سعوودیه چاوى به وه‌زیرانى حه‌وت وڵاتى عه‌ره‌بى و ئه‌فریقى كه‌وتووه و پێشنیارى دانانى قه‌واره‌یه‌كى بۆ كردوون كه سه‌رجه‌میان له‌خۆ بگرێت.
ئه‌وانیش ره‌زامه‌ندیان داوه له‌سه‌ر دروستكردنى قه‌واره‌كه كه ئه‌و وڵاتانه له خۆ ده‌گرێن ده‌كه‌ون سه‌ر ده‌ریاى سوور، ئه‌وانیش بریتین له سعوودیه، میسڕ، سوودان، جیبوتى، یه‌مه‌ن، سۆماڵ، ئوردن.
عادل جوبه‌یر وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سعوودیه له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى باسى له گرنگى دامه‌زراندنى ئه‌و قه‌واره سیاسییه كرد و گوتى "ده‌توانین له كۆمه‌ڵێك بابه‌تى ئابوورى و ژینگه‌یى و ته‌ناهى هاوكارى یه‌كتر بكه‌ین، پێموایه ئه‌م قه‌واره‌یه به‌شدار ده‌بێت له سه‌قامگیر و به‌هێزبوونى ته‌ناهى له ناوچه‌كه".
ئه‌و وڵاتانه‌ى كه بڕیاریان داوه له‌و قه‌واره‌یه ببن به ئه‌ندام، هه‌ر یه‌كه‌یان له قه‌واره‌ى تر ئه‌ندامن كه له ناوچه‌كه هه‌ن، گرنگترینیان ئه‌نجوومه‌نى هاریكارى وڵاتانى كه‌نداو و كۆمكارى وڵاتانى عه‌ره‌بى و یه‌كێتى ئه‌فریقیایه.