ئه‌مڕۆ وه‌زیرى بازرگانى عێراق راى گه‌یاند، عێراق بۆ دابینكردنى به‌شه خۆراكى مانگانه‌ى هاووڵاتییان رێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا كردووه و چه‌ند ماده‌یه‌كى سه‌ره‌كى له‌مه‌ودوا ئه‌مه‌ریكى ده‌بن.
ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د هاشم وه‌زیرى بازرگانى عێراق و دۆگلاس سیلیمان باڵوێزى ئه‌مه‌ریكا له عێراق، له
كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌ش، ناوه‌ڕۆكى رێككه‌وتنێكى بازرگانیان راگه‌یاند.
وه‌زیرى بازرگانى عێراق له كۆنگره‌كه گوتى " له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا رێككه‌وتنێكمان ئه‌نجامداوه بۆ كڕینى گه‌نم كه گرنگترین ماده‌ى به‌شه‌خۆراكى هاووڵاتییانه، ئه‌مه‌یش دواى به‌ده‌ستهێنانى ره‌زامه‌ندى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بووه".
له كۆنگره‌كه محه‌مه‌د عانى دووپاتیشى كردووه‌ته‌وه جیا له‌گه‌نم عێراق برنجیش له ئه‌مه‌ریكا ده‌كرێ و گوتى"به‌م دوو رێككه‌وتنه دوو ماده‌ى سه‌ره‌كى به‌شه‌خۆراكى مانگانه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا دابین ده‌كرێت كه له كوالێتیه‌كى به‌رزى به‌رنج و گه‌نمى ئه‌مه‌ریكى ده‌بێت".
دۆگلاس سیلیمان باڵوێزى ئه‌مه‌ریكا له عێراق دووپاتى كرده‌وه ئه‌م رێككه‌وتنانه له‌گه‌ڵ عێراق كراوه، به‌شێكن له‌و هه‌وڵانه‌ى ئه‌مه‌ریكا كه له‌پێناو پێشكه‌شكردنى خزمه‌تى چاكتر به خه‌ڵكى عێراق ده‌یدات.
پێشتر به‌هۆى گه‌نده‌ڵى له‌و گرێبه‌ستانه‌ى كه له كڕینى ماده‌كانى به‌شه‌خۆراكى هاووڵاتییان كراون كوالێتى ماده‌كان نزمبوون و زۆرجاریش به‌كه‌ڵكى خواردن نه‌هاتوون.