پێشكه‌شكار "ساز ئاسۆ" له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆیی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ڕای گه‌یاندووه كه ئه‌و به‌رده‌وام "بێ شه‌حنه" و پێویستی به شه‌حنی ده‌ره‌كی هه‌یه، هه‌وادارانی به توانجه‌وه بۆیان نووسیووه، ئه‌وه‌نده چاودێری یارجان مه‌كه شه‌حنت به‌شی ڕۆژێكی ته‌واوه‌تیت ده‌كات.
ساز ئاسۆ، له نووسینێكدا كه له ئینستاگرامی تایبه‌ت به‌خۆی بڵاوی كردووه‌ته‌وه له سه‌ر وێنه نوێیه‌كانی نووسیویه‌تی "کۆمێنتە جوان و نامە بەنرخەکانتان ئەخوێنمەوە، سوپاستان ئەکەم سوپاس بۆ هەموو وشە جوانەکانتان، پاوەر بانک نەبێ قەت شەحنم پێ نی یە، کێ وەکو من دایمە بێ شەحنە؟".
له ماوه‌ی ڕابردوویش هه‌رچی پێگه‌ی هونه‌رییه‌كان بوو به كچی ورووژێنه‌ر ناویان بردبوو له‌و بڕوایه‌ن ئه‌مه‌ی له‌به‌رانبه‌ر به‌ده‌ستهێنانی شتێك ماوه‌ی جارێك وێنه‌ی ورووژێنه‌ره‌كانی له پێگه فه‌رمییه‌كانی پۆست ده‌كات.
بۆ نووسنی ئه‌م جاره‌ی هه‌وادارنی به‌توانجه‌وه بۆیان نووسیوه: "كه ئه‌و جۆره مۆبایله‌ی ده‌ستی كه‌م شه‌حنی دێته خواره‌وه، بۆیه‌یش بێ شه‌حنه چونكه چاودێری ركابه‌ره‌كانى ده‌كات له ناوایاندا ناوی یارجانییان هێناوه.
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه خۆی ساز ئاسۆ یه‌كێكه له‌و كچانه‌ی به‌رده‌وام هێرش ده‌كاته سه‌ر شاجوانی فه‌رمیی سلێمانی یارجان و سووكایه‌تی پێ ده‌كه‌ن، له كاتێكدا یارجان شاجوانی فه‌رمیی سلێمانییه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری عێراقی دیاری كراوه.
ساز ئاسۆ، له دایكبووی ساڵی 1993ی شاری سلێمانییه، به‌شی بزنسی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی ته‌واو كردووه، ئێسته كاری پێشكه‌شكاری ده‌كات، پێشتر وه‌ك بێژه‌ر له كه ناڵی "ئێن ئاڕتی" كاری ده‌كرد و له چاوپێكه‌وتنێكیشدا ئاشكرای كرد كه ئه‌و خۆشه‌ویستی نییه، به‌ڵام هیچ كه‌سێك نییه له ژیانیدا یه‌كێكی خۆش نه‌ویستبێت، ماوه‌یه‌كیش به‌ر له ئێسته دوای سه‌ردانی كردنی بۆ وڵاتی فه‌ڕه‌نسا وێنه‌ی له‌گه‌ڵ كوڕێك بڵاو كرده‌وه به‌ڵام ئاشكرای نه‌كردووه كه ئه‌و كه‌سه كێیه.